21 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی دارایی ئیمارات به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ئه‌نجامی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) هاتووه‌ته ئاراوه، حه‌وت ملیار دۆلاری به قه‌رز، له‌به‌رامبه‌ر سه‌نه‌ده سیادییه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا، وه‌رگرت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی ئیمارات بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، شه‌ش هێنده خواست له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزه هه‌یه كه به سێ قۆناغ وه‌رده‌گیرێت.
قۆناغی یه‌كه‌می قه‌رزه‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه و بڕه‌كه‌ی بریتییه له دوو ملیار دۆلار، قۆناعی دووه‌م ماوه‌كه‌ی بریتییه له ١٠ ساڵ و بڕه‌كه‌ی بریتییه له دوو ملیار دۆلار و قۆناعی سێیه‌م ماوه‌كه‌ی ٣٠ ساڵە و بڕه‌كه‌ی سێ ملیار دۆلارە و سه‌رجه‌میان له‌به‌رامبه‌ر سه‌نه‌دی سیادیی ئیماراتدا بووه.
ئیمارات کە له‌نێو رێكخراوی وڵاتانی هاریكاریی كه‌نداودا خاوه‌ن گه‌وره‌ترین سندوقی حكوومی دراوه، له‌نێوا وڵاتانی كه‌نداودا كه له هه‌وڵدان به‌سه‌ر نرخه نزمه‌كانی نه‌وتدا زاڵ‌بن، له‌دوای هه‌ریه‌ك له سعوودیه و قه‌ته‌ر، گه‌وره‌ترین قه‌رزی وه‌رگرتووه له‌به‌رامبه‌ر سه‌نه‌ددا.