وەرزش, کۆڤید- ١٩

یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی سەبەتە به‌هۆی كۆرۆناوه‌ یارییه‌كانی دواده‌خات

یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی سەبەتە (FIBA) بڕیاری دا بە دواخستنی ته‌واوی یارییه‌كان لەسبەی هەینییەوە به‌هۆی بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩).

12.03.2020 - نوێکردنەوە : 14.03.2020
 یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی سەبەتە به‌هۆی كۆرۆناوه‌ یارییه‌كانی دواده‌خات

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی سەبەتە (FIBA) بڕیاری دا بە دواخستنی ته‌واوی یارییه‌كان لەسبەی هەینییەوە به‌هۆی بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩).

یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی سەبەتە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تی یاریزان، راهێنه‌ر، كارمه‌ند و هانده‌ران له‌ سبه‌ینێوه‌ ته‌واوی یارییه‌كانی راده‌گرێت.

تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ FIBA چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كات و به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كان بڕیار له‌سه‌ر بژارده‌كانی به‌رده‌ستی ده‌دات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın