جيهان

گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بەهۆی لافاولە چین

- لە چین بەهۆی کارەساتی لافاوەوە، ٢١٩ کەس بە مردوو و بێ سەروشوێن تۆمارکراون و ٥٤ هەزار خانووش رووخاون.

Zehra Ulucak  | 13.08.2020 - نوێکردنەوە : 13.08.2020
 گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بەهۆی لافاولە چین

Ankara

پەکین - AA

بەهۆی بارینی بارانی وەرزی و دروستبوونی لافاو لە چین، زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە یان بێ سەروشوێن بوون.

جێگری وەزیری ئیدارەی دۆخی لەناکاوی چین، جۆو شوڤین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ئەو لافاوانەی لە وڵاتدا روویانداوە، ٢١٩ کەس بە مردوو و بێ سەروشوێن تۆمارکراون و ٥٤ هەزار خانوو رووخاون.

جۆو شوڤین باسی لەوەیش کرد کە لافاوەکان بوونەتە هۆی ئەوەی راستەوخۆ زیانی ماددی بە بڕی نزیکەی ٢٥ ملیار دۆلار بکەوێتەوە.

باس لەوە دەکرێت کە رووداوەکانی لافاو لە چین زیانی ٢٥ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاریان بە ئابووریی ئەو وڵاتە گەیاندووە کە ئەوەیش زیاترە لە تێکڕای سەدا ١٥،٩ی ئەو زیانەی بەهۆی لافاوەوە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لەو وڵاتە کەوتبێتەوە.

بەهۆی ئەو رووداوانەی لافاوەوە کە لە مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا لە چین روویانداوە، دوو ملیۆن کەس لە ٢٤ ویلایەتدا، ناچاربوون شوێنی نیشتەجێبوونیان جێبهێڵن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın