هەرێمی کوردستان.. هەشت حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ی لە پارێزگای ھەولێر راگەیاند.
Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ی لە پارێزگای ھەولێر راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
بەپێی راگەیەنراوەکە، تووشبووەکان یەک ئافرەت تەمەن ٤٥ ساڵ و دوو کچی تەمەن ٢٢ و ١١ ساڵان و چوار کوڕ تەمەن ٢٥ و ٢٢ و ١٤ و ٦ ساڵان کە ھەموویان خانەوادەی تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری ھەولێرن لە کۆمەڵگای شاوەیس.
ھەروەھا پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ کە برای تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری ھەولێرە کە دانیشتووی ھەولێر سیتیە.
وەک لە راگەیەنراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرجەم ئەو ھەشت تووشبووە بەرکەوتەی تووشبووەکانی دوێنێ و ئەمڕۆن.