یەکێتیی ئەورووپا بانگەوازی دانوستان لەسەر گرژییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکات
گوتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، پێتەر ستانۆ لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا باسی لە رەوشی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرد و ئەوەی ئاشکرا کرد کە یەکێتییەکەیان هەڵوێستی خۆی بۆ لایەنگری دانوستان و گفتوگۆ نەگۆڕیوە.
Brüksel
بڕۆکسل - AA
گوتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، پێتەر ستانۆ لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا باسی لە رەوشی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرد و ئەوەی ئاشکرا کرد کە یەکێتییەکەیان هەڵوێستی خۆی بۆ لایەنگری دانوستان و گفتوگۆ نەگۆڕیوە.
سانتۆ جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە دانوستانەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەستپێبکەن.
ناوبراو ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا نوێنەری باڵای سیاسەتی ئەمنی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا جۆزێپ بۆرێل ئەم پەیامەی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پرسی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گەیاندوە و گوتی: "لەجێی هەنگاوی تاکلایەنە، هەڕەشە و بڵاوکردنەوەی روونکردنەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست رێگای ئەنجامدانی دانوستان و گفتوگۆمان هەیە".
ستانۆ ئاماژەی بەوەشدا کە یەکێتیی ئەورووپا چەندین جار لایەنگری خۆی بۆ یۆنان و کۆماری قوبڕسی باشوور خستوەتەڕوو بەڵام هەڵوێستی یەکێتییەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان روون و ئاشکرایە.
گوتەبێژەکەی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: "تەنها رێگای بەرەوپێشچوون گفتوگۆ و دانوستانە. تەنها بەم رێگەیە دەتواندرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن و گرژییەکان کەمبکرێنەوە. ئەمەش ئەو شتەیە کە ئێمە دەمانەوێت بیبینین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن