یاسای په‌یوه‌ست به ژووره‌كانی پارێزه‌ران له په‌رله‌مانی توركیا تاوتوێ ده‌كرێت
- دوو مادده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای په‌یوه‌ست به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له یاساكان و یاسای پارێزه‌رایه‌تی كه رێكخستنه‌وه‌ی ژووره‌كانی پارێزه‌ران له خۆده‌گرێت له دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیادا په‌سه‌ندكرا.
TBMM
ئه‌نقه‌ره - AA
دوو مادده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای په‌یوه‌ست به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له یاساكان و یاسای پارێزه‌رایه‌تی كه رێكخستنه‌وه‌ی ژووره‌كانی پارێزه‌ران له خۆده‌گرێت له دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیادا په‌سه‌ندكرا.
به‌پێی ئه‌و ماددانه‌ی په‌سه‌ندكراون، ئه‌گه‌ر له هه‌مان پارێزگا زیاتر له ژوورێكی پارێزه‌ران هه‌بوو، ئه‌وا خۆ ناونووسكردن ده‌توانرێت له هه‌ریه‌ك له ژووره‌كان ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌گه‌ر بێت و له هه‌مان پارێزگا زیاتر له ژوورێكی پارێزه‌ران هه‌بێت، شه‌ش مانگی دووه‌می ماوه‌ی راهێنانی پارێزه‌ری نوێ، ده‌توانرێت له‌و ژووره‌ی ماوه‌ی راهێنانی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌لای پارێزه‌رێك ئه‌نجامبدرێت.
هاوكات په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی ئیستانبوڵ، ئه‌حمه‌د شك به‌هۆی گوته‌یه‌كه‌وه كه سه‌باره‌ت به به‌شی یه‌كه‌می پرۆژه یاساكه پێشكه‌شی كرد، گرژیی كه‌وته نێوان ئه‌و و په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی-یه‌وه.
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی، بوله‌نت توران داوای كرد به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شك له میانی گوته‌كانیدا "سووكایه‌تی به سه‌ركۆمار كردووه" سزای جڵه‌وگیریی بدرێت.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، جه‌لال ئادان سزای ده‌ركردنی كاتیی ئه‌حمه‌د شك-ی له دوو دانیشتنی په‌رله‌مان، خسته جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و ١٠ خوله‌كه‌ی كه مافی شك بوو له سه‌ر مینبه‌ره‌وه به‌رگریی له بۆچوونه‌كانی بكات، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی گشتیی پارتی كرێكارانی توركیا، په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵ، ئه‌ركان باش-ه‌وه به‌كارهێنرا.
له كۆتایی گوته‌كانیدا، گرژیی له‌نێوان باش و په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی درووستبوو. دوای ئه‌وه‌یش ئادان دانیشته‌كه‌ی راگرت.
له‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه، جه‌لال ئادان ئاشكرای كرد پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌حمه‌د شك له‌كاتی به‌رگرییكردن له بۆچوونه‌كانی، به‌پێی مادده‌ی ١٥٧ له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، سزای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ناوبراویان داوه.
دوای په‌سه‌ندكردنی مادده‌ی دووه‌می پرۆژه یاساكه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و بڕیاره كاتژمێر ١٤:٠٠ ده‌ست به تاوتوێكردنی مادده‌كانی پرۆژه‌كه بكرێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن