عێراق

کەرکووک.. مانگرتنی دەرچووانی کۆلێژی ئەندازیاری بەردەوامە

- مانگرتن و خەوتنی دەرچووانی کۆلێژی ئەندازیاری کەرکووک لە باخچەی بەرامبەر بینای پارێزگای کەرکووک، بەردەوامە.

Ozhin Jola  | 06.08.2020 - نوێکردنەوە : 07.08.2020
کەرکووک.. مانگرتنی دەرچووانی کۆلێژی ئەندازیاری بەردەوامە

Arbil

کەرکووک - AA

ماوەی چوار رۆژ و شەوە مانگرتنی بەشێک لە دەرچووانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی کەرکووک بۆ داواکاری دامەزراندنیان لە باخچەی بەرامبەر بینای پارێزگای کەرکووک بەردەوامە، بەڕۆژ دەرچوان بەشێک لە شەقامی پارێزگا دەگرن و بەهوتاف و دەنگی بەرز داوای دامەزراندن دەکەن، بەشەوانیش پێخەف و جێگاوبانی خەویان هێناوە و لەناو باخچە و شۆستەی شەقامی پارێزگا دەخەون.

نیهاد جیهاد یەکێکە لە بەشداربووانی مانگرتنی دەرچوان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی گوتی: "داواکاری ئیمه ئاساییترین مافی خۆمانە ئەویش دامەزراندنە کە مافێکی یاسایی خۆمانە و لەوەتەی لێرە مانمان گرتووه، وەڵامێکی دڵخۆشکەرمان لە بەرپرسانەوە وەرنەگرتووە".

نیهاد جیهاد گوتیشی: "دوێنێ پارێزگاری کەرکووک سەردانی کردین و بەڵێنی پێداین کە رۆژی یەکشەممە دوو نوێنەری مانگرتوان چاویان بەوەزیری نەوت دەکەوێت، ئێمه لێرە شەوان دەمێنینەوە کە ژمارەمان نزیکەی ١٥٠ دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی کەرکووک-ین کە مانمانگرتووە و لە باخچەی بەرامبەر بینای پارێزگار دەمێنینەوە تا ئەو کاتەی داواکارییەکانمان جێبەجی دەکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın