Kerkuk
كه‌ركووك – AA
ڤاكسینی دژەكۆرۆنا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی چینه‌وه به دیاری دراوه‌ته عێراق و له شاری كه‌ركووك به ڤاکسیندانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستی پێكرد.
یه‌كه‌م دۆز لە ڤاكسینی Sinopharm، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ته‌ندروستیی رێگای به‌غدا، سه‌باح نامق وەریگرت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی كه‌ركووك، نه‌بیل بۆشناخ به میدیاكارانی راگه‌یاند كه له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا ده‌ستیانكردووه به به‌كارهێنانی ڤاكسین له كه‌ركووك. باسی له‌وه‌یشكرد كه ڤاكسینه‌كه سه‌ره‌تا له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌درێت و دواتریش له كه‌سانی به‌ساڵاچوو .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ڤاكسینه‌كه بێ به‌رامبه‌ر له خه‌ڵك ده‌درێت.