عێراق

کۆبوونەوەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەرێم

- سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح: "گرنگە پشت بەستن بە دەستوور، کێشە هەڵپەسێدراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدرال و حکوومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت".

Zana Natık Kerem  | 20.04.2020 - نوێکردنەوە : 21.04.2020
کۆبوونەوەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەرێم

Baghdad

بەغدا - AA

سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی کرد لە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی، ئاوات شێخ جەناب.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار راگەیەندراوێکی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، سەرکۆمار بەرهەم ئەحمەد ساڵح جەختی لەسەر گرنگی گفتوگۆ و هەماهەنگی نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکان کردووتەوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کە نوێنەرایەتی سەرجەم عێراقییەکان بکات و بتوانێت داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات و چاکسازی ئەنجام بدات.

بەرهەم ئەحمەد ساڵح هەروەها بە گرنگی زانیوە کە پشت بەستن بە دەستوور کێشە هەڵپەسێدراوەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی فیدرال و حکوومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی هەمووان بە دیدێکی هاوبەش ئاستەنگەکانی بەردەم دابینکردنی خزمەتگوزارییە گرنگەکان تێپەڕێنن و پارێزگاریش لە مافەکانی سەرجەم عێراقییەکان بکرێت.

لای خۆیەوە شاندی هەرێم، پەرۆشی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی نیشانداوە بۆ دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی فیدرالدا بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێدراوەکان کە ببێتە مایەی پتەوترکردنی هاوکارییەکان و کاری هاوبەش لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم رەوشەی ئێستا کە عێراق پیایدا تێپەڕدەبێت.

باسی لەوەشکردووە کە گفتوگۆکراوە سەبارەت بە پتەوترکردنی هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەگەڵ هەماهەنگی و کاری هاوبەش بە ئامانجی پێشگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە و لەوبارەوە بە گرنگ زاندراوە کە هاووڵاتییان زیاتر پابەندبن بە رێنمایەکانی تەندروستی و خۆپارێزی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın