کازمی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، جینین هێنیس-پلاسخارت کرد.
Arbil
هەولێر - AA
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەکەدا پلاسخارت پیرۆزبایی لە کازمی کردووە بەبۆنەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و جەختی لە کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی نوێ کردووەتەوە کە خزمەت بە سەروەریی و سەقامگیری بکات، هەروەها پاڵشتی خۆی نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی کارەکەی.
لەلای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە هەماهەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا کردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە عێراق کار دەکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان کە خزمەت بە عێراق بگەیەنێت، بەتایبەت پاڵپشتی کردنی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و بەرەنگاربوونەوەی پەیات کۆرۆنا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن