جيهان

ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٣ ھەزار و ٧٢٩ کەس

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل چوار کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٣٤ کەس کوژراون.

Zana Natık Kerem  | 14.04.2024 - نوێکردنەوە : 15.04.2024
ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٣ ھەزار و ٧٢٩ کەس

Arbil

غەززە ــ AA

لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٣٣ ھەزار و ٧٢٩ فەڵەستینی کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ١٩١ ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، چوار کۆمەڵکوژی دیکە دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لە ئاکامدا، ٣٤ کەس کوژراون و ٦٢ی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٣ ھەزار و ٧٢٩ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٦ ھەزار و ٣٧١ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın