ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان شەش ملیۆنی تێپەڕاند
ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان، شەش ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەسی تێپەڕاند.
Ankara
ئەنقەرە - AA
ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان، شەش ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو داتایانەی کە ماڵپەری "Worldometer" لەبارەی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەم ڤایرۆسە لەسەرتاسەری جیھان، شەش ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە.
ھەربەپێی داتاکان، ئەمریکا زۆرترین تووشبووی تێدا تۆمار کراوە و ژمارەی حاڵەتەکان لەو وڵاتە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٨٣٩ ھەزار و ٦٧٩ کەس.
ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیاش گەیشتە ١٦٣ ھەزار و ٩٤٢ کەس.