کۆڤید- ١٩

ژمارەی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ (Covid-19) له‌ جیهاندا، پێنج ملیۆنی تێپه‌ڕاند.

- تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٥٩٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە جیهاندا تۆمارکراون.

20.05.2020 - نوێکردنەوە : 20.05.2020
ژمارەی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ (Covid-19) له‌ جیهاندا، پێنج ملیۆنی تێپه‌ڕاند.

Ankara

ئەنقەرە - AA

ماڵپەڕی "Worldometer" دوایین ئامارەکانی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە جیهان خستە روو.

بەپێی ئامارەکان تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٥٩٩ کەس لە جیهاندا دووچاری ڤایرۆسەکە بوون و زۆرترین حاڵەتیش کە یەک ملیۆن و ٥٧٠ هەزار و ٥٨٣ حاڵەتە لە ئەمریکا تۆمارکراوە.

لە دوای ئەمریکا، رووسیا بە ٣٠٨ هەزار و ٧٠٥ حاڵەت، ئیسپانیا بە ٢٧٨ هەزار و ٨٠٣ حاڵەت، بەڕازیل بە ٢٧١ هەزار و ٨٨٥ حاڵەت، بەریتانیا بە ٢٤٨ هەزار و ٨١٨ حاڵەت، ئیتاڵیا بە ٢٢٦ هەزار و ٦٩٩ حاڵەت، فەڕەنسا بە ١٨٠ هەزار و ٨٠٩ حاڵەت، ئەڵمانیا بە ١٧٧ هەزار و ٨٢٧ حاڵەت و تورکیا بە ١٥١ هەزار و ٦١٥ حاڵەت دێن.

ریزبەندی ئەو وڵاتانەشی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون تیایاندا، ٥٠ هەزاری تێپەڕاندوە بەم شێوەیەیە: 

ئێران ١٢٤ هەزار و ٦٠٣ حاڵەت، هیندستان ١٠٦ هەزار و ٨٨٦ حاڵەت، پێرو ٩٩ هەزار و ٤٨٣ حاڵەت، چین ٨٢ هەزار و ٩٦٥ حاڵەت، کەنەدا ٧٩ هەزار و ١١٢ حاڵەت، سعوودیە ٥٩ هەزار و ٨٥٤ حاڵەت، بەلجیکا ٥٥ هەزار و ٧٩١ حاڵەت و مەکسیک ٥٤ هەزار و ٣٤٦ حاڵەت.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بۆ یەکەمجار لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین دەرکەوت و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی گرتووەتەوە. 


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın