ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھان ٢٠ ملیۆن و ٥٢٦ هەزار کەسی تێپەڕاند
به‌هۆی كۆرۆناوه، ٧٤٥ هه‌زار و ٩٨١ تووشبوو له جیهان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە سەرتاسەری جیھان، ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهانی سەربە ویلایەتی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا، ٢٠ ملیۆن و ٥٢٦ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٧٤٥ هه‌زار و ٩٨١ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٢٠ ملیۆن و ٥٢٦ هه‌زار و ٨٤ كه‌س، ١٣ ملیۆن و ٤٤٨ هەزار تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە، هاوکات شەش ملیۆن و ٣٣١ هەزار و ٩١٤ تووشبوو لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن.
بەرزترین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە په‌تاکە له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا تۆمارکراوە كه پێنج ملیۆن و ٣٠٥ هه‌زار و ٩٥٧ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٦٧ هەزار و ٧٤٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوه.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ١٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه به‌مشێوه‌یه‌یه:
''بەڕازيل سێ ملیۆن و ١١٢ هەزار و ٣٩٣ حاڵه‌ت، هيندستان دووك ملیۆن و ٣٣٠ هەزار و ٣٢٧ حاڵه‌ت، رووسيا ٨٩٧ هەزار و ٥٩٩ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٥٦٦ هەزار و ١٠٩ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٤٩٢ هەزار و ٥٢٢ حاڵه‌ت، پێرو ٤٨٩ هەزار و ٦٨٠ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٤١٠ هەزار و ٤٥٣ حاڵه‌ت، چیلی ٣٧٦ هەزار و ٦١٦ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٣٧٣ هەزار و ٦٩٢ حاڵه‌ت، ئێران ٣٣١ هەزار و ١٨٩ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٣١٢ هەزار و ٧٨٩ حاڵه‌ت، سعوودیه ٢٩١ هەزار و ٤٦٨ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٨٥ هەزار و ٢٩١ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٢٦٣ هەزار و ٥٠٣ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٢٦٠ هەزار ٩١١ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٥١ هەزار و ٢٣٧ حاڵه‌ت، توركیا ٢٤٣ هەزار و ١٨٠ حاڵه‌ت، ئەڵمانيا ٢١٩ هەزار و ٥٣٠ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٢٠٤ هەزار و ١٧٢ حاڵه‌ت، عێراق ١٥٦ هەزار و ٩٩٥ حاڵه‌ت، فلیپین ١٣٩ هەزار و ٥٣٨ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ١٢٨ هەزار و ٧٧٦ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١٢٠ هەزار و ٤٢١ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ١١٣ هەزار و ٦٤٦ حاڵه‌ت و كازاخستان'یش ١٠٠ هه‌زار و ٨٥٥ حاڵه‌ت''.
هەروەها به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا پێنج هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٠٣ هه‌زار و ٩٩ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٥٣ هه‌زار و ٢٩٢ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤٦ هه‌زار و ٦٢٨ حاڵه‌ت، هیندستان ٤٦ هه‌زار و ١٩٧ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٢١٥ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣٠ هه‌زار و ٣٥٤ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٨ هه‌زار و ٥٨١ حاڵه‌ت، پێرو ٢١ هه‌زار و ٥٠١ حاڵه‌ت، ئێران ١٨ هەزار و ٨٠٠ حاڵه‌ت، رووسیا ١٥ هه‌زار و ١٣١ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ١٣ هه‌زار و ٤٧٥ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ١٠ هه‌زار و ٧٥١ حاڵه‌ت، چیلی ١٠ هه‌زار و ١٧٨ حاڵه‌ت، بەلجيكا نۆ هەزار و ٨٨٥ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا نۆ هه‌زار و ٢٦٨ حاڵه‌ت، كەنەدا هه‌شت هەزار و ٩٩١ حاڵه‌ت، هۆڵەندا شه‌ش هەزار و ١٥٩ حاڵه‌ت، پاكستان شەش هه‌زار و ١٢٩ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر پێنج هه‌زار و ٩٥١ حاڵه‌ت، توركيا پێنج هەزار و ٨٧٣ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا پێنج هەزار و ٨٧٣ حاڵه‌ت، سويد پێنج هەزار و ٧٧٠ حاڵه‌ت، عێراق پێنج هەزار و ٥٣١ حاڵه‌ت، میسر پێنج هه‌زار و ٥٩ حاڵه‌ت و ئه‌رجه‌نتین-یش پێنج هه‌زار و چوار حاڵه‌ت''.