جيهان

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیل شەھیدبوون گەیشتە ١٢٦ کەس

لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، چوار ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی شەھیدبوون و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیل شەھیدبوون گەیشتە ١٢٦ کەس.

Muhammed Semiz  | 15.05.2021 - نوێکردنەوە : 15.05.2021
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیل شەھیدبوون گەیشتە ١٢٦ کەس

Gazze

قودس - AA

لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، چوار ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی شەھیدبوون و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیل شەھیدبوون گەیشتە ١٢٦ کەس.

لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر ھێرشکردنە سەر کەرتی غەززە.

وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە چوار ھاووڵاتی دیکە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە شەھیدبوون، بە پێی ئەوەیش ژمارەی ئەوانەی لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا شەھیدبوون گەیشتووەتە ١٢٦ کەس.

- رووداوەکانی قودس و کەرتی غەززە

گرژییەکان لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە و بەھۆی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر گەڕەکی شەیخ جەڕاح و مزگەوتی ئەقسا بەردەوامن و رۆژی حەوتی ئایار بەھۆی بەکارھێنانی گوللەی پلاستیکی و بۆمبی دەنگی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گرژییەکان ھەڵکشانیان بەخۆوەبینی.

گرووپە شۆڕشگێڕە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە، تا کاتژمیر شەشی ئێوارەی ١٠ی ئایار مۆڵەتیان دابووە ھێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح بکشێنەوە کە دەکەونە رۆژھەڵاتی قودس.

بەھۆی نەکشانەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل، گروپە فەڵەستینییەکان ژمارەیەکی زۆر موشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد.

دواتر سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın