ژاپۆن رایگه‌یاند مه‌زه‌نده ده‌كات كۆریای باكوور مووشه‌كی بالیستیكی تاقی كردبێته‌وه
Tokyo
تۆكیۆ – AA
ژاپۆن رایگه‌یاند كه مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن كۆریای باكوور مووشه‌كی بالیستیكی تاقی كردبێته‌وه.
ئاژانسی هەواڵیی Kyodo به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی حكوومه‌تی ژاپۆن بڵاویکردەوە، كۆریای باكوور كاتژمێر ٠٦:٤٠ به كاتی خۆجێی تاقیكردنه‌وه‌یەکی مووشه‌كیی ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی كۆریای باكوور "مووشه‌كی بالیستیكی" بووبێت و له‌وانه‌یه بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ده‌وردراوی ئابووریی ژاپۆن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، یۆشیهیدی سوگا رێنمایی داوه به دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت لێكۆڵینه‌وه له تاقیكردنه‌وه‌كه بكه‌ن و له ئه‌گه‌ری ره‌وشی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا له ئاماده‌باشیدا بن.
ئاژانسی هەواڵیی Yonhap له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشوور بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆریای باكوور مووشه‌كێكی "پێناسه‌نه‌كراو"ی ئاراسته‌ی كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا كردووه، به‌ڵام زانیاری زیاتری نه‌داوه له‌باره‌ی مووشه‌كه‌كه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن