عێراق

قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق لە دیالە

- قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق بە ئامانجی ریشەكێشكردن و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە چوار میحوەری سنووری پارێزگای دیالە دەستی پێ كرد كە هێزەكانی فەوجی دژەتیرۆری سلێمانی تیایدا بەشداری دەكەن.

11.07.2020 - نوێکردنەوە : 12.07.2020
 قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق لە دیالە

بەغدا ــ AA

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند لە میانی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دیالە ئەنجامی دەدرێت، سێ تیرۆریست کوژراون و ١٥ حەشارگەیش لەو ناوچانە خاپوورکراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، ئەو ئەنجامانەی کە تا ئێستا لە قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق لە پارێزگای دیالە بەدەستھاتوون، بڵاوکردەوە.

شانەی ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە میانی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دیالە ئەنجامی دەدرێت، سێ تیرۆریست کوژراون و ١٥ حەشارگەیش لەو ناوچانە خاپوورکراون.

بەپێی راگەیەندراوەکە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، یەک داواکراو دەستگیرکراوە، ھەروەھا ژمارەیەک بۆمب و گولـلە ھاوەن لە لایەن ھێزە عێراقییەکانەوە پووچەڵکراونەتەوە، جگە لەوەیش دەستیش بەسەر سێ ماتۆرسکیلدا گیراوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە ھەر لە میانی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراقدا، پشکنین و پاکسازکردن بۆ ٢٧ گوند لە پارێزگای دیالە ئەنجامدراوە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق بە ئامانجی ریشەکێشکردن و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە چوار میحوەری سنووری پارێزگای دیالە دەستی پێ کرا کە ھێزەکانی فەوجی دژەتیرۆری سلێمانی تیایدا بەشداری دەکەن.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، پشکنین و پاکسازکردنی رووبەری ١٧ھەزار و ٦٨٥ کیلۆمەتر چوار گۆشەیە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دیالە و ھەورەھا راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە، بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەو ناوچانە پتەوتر بێت.

لە ماوەکانی رابردوودا، قۆناغی دووەم و سێیەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە رۆژھەڵاتی سەڵاحەددین، رۆژئاوای دیالە و باشووری رۆژئاوای کەرکووک ئەنجامدرابوون کە لە میاندا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا ژمارەیەک حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە خاپوورکران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın