عێراق

پارێزگاری نەینەوا: "هەزاران خێزانی ئێزدی ئاوارە گەڕاونەتەوە شنگال"

- پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری: "تا ئێستا بەهەزاران خێزانی ئێزدی ئاوارە، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە قەزای شنگال".

Zana Natık Kerem  | 02.09.2020 - نوێکردنەوە : 02.09.2020
پارێزگاری نەینەوا: "هەزاران خێزانی ئێزدی ئاوارە گەڕاونەتەوە شنگال"

Arbil

هەولێر ــ AA

پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری رایگەیاند كە تا ئێستا بەهەزاران خێزانی ئێزدی ئاوارە، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە قەزای شنگال.

نەجم جبوری لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە تا ئێستا، بەهەزاران خێزانی ئێزدی ئاوارە، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە قەزای شنگال، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا هێشتا ژمارەیەكی زۆری خێزانی ئێزدی ئاوارە لە كەمپەكانی پارێزگای دهۆك نیشتەجێن.

پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری ئاشكرایشی كردووە كە لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، لەگەڵ شاندی سەرۆكوەزیرانی عێراق و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، عەبدولئەمیر شممەری كۆبوونەتەوە كە لە میانیدا باس لەوە كراوە پێویستە ئاسانكاری بۆ خێزانە ئاوارەكان بكرێت تا بگەڕێنەوە زیدی خۆیان.

گوتیشی: "رێككەوتن لەسەر چەند خاڵێك كرابوو لەوانە تەرخانكردنی بوودجەیەكی دیاریكراو بۆ ئەوەی یارمەتی خێزانە ئاوارەكان بدرێت تا بتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، هەروەها خزمەتگوزاریشیان پێشكەش بكرێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın