توركيا

٢٧ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجە رزگار کران

- لە شارۆچکەی ئایڤاجیک-ی سەر بە پارێزگای چاناککالە ٢٧ کۆچبەری نایاسایی لە خنکان رزگار کران.

Mehmet Yavaş  | 10.07.2020 - نوێکردنەوە : 11.07.2020
٢٧ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجە رزگار کران

Canakkale

چاناککالە - AA

لە شارۆچکەی ئایڤاجیک-ی سەر بە پارێزگای چاناککالە ٢٧ کۆچبەری نایاسایی لە خنکان رزگار کران.

کۆچبەرەکان کە خەڵکی وڵاتانی جیاجیا بوون، هەوڵیاندا لەڕێی بەلەمێکی پلاستیکییەوە و بە دەریای ئیجە دا خۆیان بگەیەننە یۆنان بەڵام بەهۆی گڕگرتنی دەبەیەکی بەنزینەوە بەلەمەکەیان ئاوی تێچوو و دوای کەمێکیش نوقم بوو.

تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا توانیان شوێنی کۆچبەرەکان بدۆزنەوە و بچن بە هانایانەوە، لە ماوەیەکی کورتدا هەر ٢٧ کۆچبەرەکە رزگار کران.

دواتر تیمەکان، کۆچبەرەکانیان بردە شارۆچکەی کوچوککویو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın