Arbil
ھەولیر - AA
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "تەنھا رۆژی یەکەمی جەژن دەرگای عەلوەکان داخراو دەبێت، بە پێچەوانەوە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژن سەرجەم عەلوەکان کراوە دەبن".
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەریمی کوردستان رایگەیاندووە، "بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرھەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆکردنی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تایبەت بە کردنەوەی دەرگای عەلوەکان (گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزاندا، تەنھا رۆژی یەکەمی جەژن داخراو دەبێت".
بە پێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ، تەنھا رۆژی یەکەمی جەژن دەرگای عەلوەکان داخراو دەبێت، بە پێچەوانەوە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژن سەرجەم عەلوەکان کراوە دەبن.