ئابووری

نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٦٤ دۆلار و ٥٤ سەنت

Firdevs Yüksel  | 04.03.2021 - نوێکردنەوە : 04.03.2021
نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٦٤ دۆلار و ٥٤ سەنت

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٦٤ دۆلار و ٧٠ سەنت و رۆژەکەی بە ٦٤ دۆلار و حەوت سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر ٠٩:٢٧ی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٧٣ هەڵکشانیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٦١ دۆلار و ٦٦ سەنت فرۆشرا.

پێشبینی دەکرێت رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPEC) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئەمڕۆ لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە ئەنجامی دەدەن، بڕیار بدەن سنوودارکردنەکانی ئێستا بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی نیسانیشدا بەردەوام بێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبووە.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەمریکا کە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا هەفتەی رابردوو، بەپێچەوانەی پێشبینییەکانەوە یەدەگەکانی نەوتی بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ٢١،٦ ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە و ئەمەش بەرزترین ئاستی زیادکردنە لە ساڵی ١٩٨٢وە تا ئێستا تۆمار کرابێت.

لە بەرامبەردا یەدەگەکانی بەنزین لە هەمان ماوەدا، ١٣،٦ ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە و ئەمەش گەورەترین دابەزینی هەفتانەی یەدەگی بەنزینە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın