عێراق

مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد بڵاوکردەوە

- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی: "رۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە بە بەرھەمە بە نرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی رووناکبیریی نەتەوەکەماندا کردووە".

Abdulhameed Husseın Karam  | 10.02.2020 - نوێکردنەوە : 10.02.2020
مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد بڵاوکردەوە

Arbil

ھەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند "رۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە بە بەرھەمە بە نرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی رووناکبیریی نەتەوەکەماندا کردووە".

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد بڵاوکردەوە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد

بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. بێگومان رێکخراوەکەتان رۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیریی گەلی کوردستاندا ھەبووە، بەتایبەتیش لە پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا. ھەروەھا رۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە بە بەرھەمە بە نرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی رووناکبیریی نەتەوەکەماندا کردووە.

ئومێدی پێشکەوتننتان بۆ دەخوازم و ھیوادارم لە کاروانی پڕ پەخششتان لەپێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردیدا بەردەوام بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٠/٢/١٠

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın