لێدوانی وه‌زیری ژینگه و شارسازیی توركیا له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر
وه‌زیری ژینگه و شارسازیی توركیا، موراد كوروم: "نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كارمه‌ندی تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له ئیزمیر كاره‌كانیان راده‌په‌ڕێنن".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ژینگه و شارسازیی توركیا، موراد كوروم رایگه‌یاند: "نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كارمه‌ندی تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له ئیزمیر كاره‌كانیان راده‌په‌ڕێنن".
دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كه ناوچه ده‌ریاییه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ریحیساری له پارێزگای ئیزمیر هه‌ژاند، موراد كوروم له بنكه‌ی فریاگوزاری خێرای ئیزمیر بۆ میدیاكاران دوا.
موراد كوروم سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و ٢٥ هاووڵاتییه كرد كه له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێدا گیانیان له‌ده‌ست دا و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ بریندرابووانیش خواست.
وه‌زیری ژینگه و شارسازیی توركیا، موراد كوروم به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كارمه‌ندی تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له ئیزمیر كاره‌كانیان راده‌په‌ڕێنن، گوتی: "لە سەرەتای بوومەلەرزەکەوە تا ئێستا ١٠٠ هاووڵاتیمان رزگار کردووە".
موراد كوروم تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له خانوو و شوقه‌كان ده‌كۆڵنه‌وه، ده‌چینه ناو ته‌واوی باڵه‌خانه‌كان و زیانه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، گوتی: "ئەو هاووڵاتیانەی کە ناتوانن بگەڕێنەوە ناو باڵەخانەکانییان و کەلوپەلەکانیان دەربهێنن، یارمەتیان پێ دەدرێت. داواكاریمان له هاووڵاتییانمان ئه‌وه‌یه كه دوای ته‌واوبوونی كاری تیمه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی زیانه‌كان بچنه‌وه ناو باڵەخانەکان. چونكه چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك مه‌ترسی رووخانیان له‌سه‌ره. هاوكاری ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان ده‌كه‌ین كه به‌هۆی داڕووخانی باڵه‌خانه‌كان و مه‌ترسی داڕووخانی ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، ده‌بێت خانوو به‌كرێ بگرن. به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر ١٧ باڵه‌خانه داڕووخاون، كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن له هه‌شت له‌و باڵه‌خانانه به‌رده‌وامن".
وه‌زیری ژینگه و شارسازیی توركیا، موراد كوروم هه‌روه‌ها گوتی: "فه‌رمانگه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌كان TOKİ بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی یه‌كجاره‌كی له هه‌ماهه‌نگیدایه له‌گه‌ڵ سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) و له مه‌یدانه‌كه‌ش ده‌ستی كردووه به پرۆسه‌كه".