لێدوانی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كۆرۆنا و كه‌ناڵی ئیستانبوڵ
سه‌ركۆمار، ئه‌ردۆغان دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی له ناوچه‌ی ئوسكودار له ئیستانبوڵ، بۆ میدیاكاران دوا.
Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه زۆر گرنگه هاووڵاتییان ره‌چاوی رێنمایییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار راگه‌یاندنی رێوشوێنی نوێ بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه‌چی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانمان ره‌چاوی رێوشّێنه‌كان ناكه‌ن به تایبه‌ت له شوێنه سه‌رداخراوه‌كان و ته‌نانه‌ت جگه‌ره له‌و شوێنانه ده‌كێشن، ده‌مامك نابه‌ستن. له كاتێكدا ره‌چاوكردنی رێوشوێنه‌كان، پابه‌ندبوون به رێنمایییه‌كان، به‌ستنی ده‌مامك، دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاكوخاوێنی زۆر گرنگن، تاكوو ره‌چاوی ئه‌مانه‌ش نه‌كرێت ناتواندرێت ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه به تایبه‌ت له گه‌وره‌شاره‌كان زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت".
سه‌ركۆمار، ئه‌ردۆغان دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی له ناوچه‌ی ئوسكودار له ئیستانبوڵ، بۆ میدیاكاران دوا.
ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه زۆر گرنگه هاووڵاتییان ره‌چاوی رێنمایییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار راگه‌یاندنی رێوشوێنی نوێ بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه‌چی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانمان ره‌چاوی رێوشّێنه‌كان ناكه‌ن به تایبه‌ت له شوێنه سه‌رداخراوه‌كان و ته‌نانه‌ت جگه‌ره له‌و شوێنانه ده‌كێشن، ده‌مامك نابه‌ستن. له كاتێكدا ره‌چاوكردنی رێوشوێنه‌كان، پابه‌ندبوون به رێنمایییه‌كان، به‌ستنی ده‌مامك، دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاكوخاوێنی زۆر گرنگن، تاكوو ره‌چاوی ئه‌مانه‌ش نه‌كرێت ناتواندرێت ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه به تایبه‌ت له گه‌وره‌شاره‌كان زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دەرباره‌ی رێوشوێنەکانی رێگری کردن لە کۆرۆنا ئه‌وا ناچارن بەپێی هەنگاوەکانی وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنەکان بگرنەبەر، گوتی: "زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆرنا و هەڵکشانی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بە پەتاکە گەورەترین خەمی ئێمەیە لە ئێستادا. چالاکییەکانمان لەبارەی پێکوتی دژ بە کۆرۆنا بەخێرایی بەڕێوەدەچن. له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ڤاكسینه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامن. گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین هه‌یه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێمه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین گفتوگۆیان كردووه".
ئەردۆغان به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دەیانەوێت لە قۆناغی ئایندەدا سندوقی سەرمایەی تورکیا ببەنە ئاستێکی زۆر جیاوازترەوە.
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی كه‌ناڵی ئیستانبوڵیشه‌وه گوتی: "چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، خواست لەسەر پڕۆژەی کەناڵی ئیستانبوڵ، بەشێوەیەکی چڕ لە هەڵکشاندایە. هیچ وەستانێک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێناندا نییە و وەبەرهێنانەکانمان بەردەوامە. لەنێویشیاندا یەکەمین پڕۆژە كه‌ناڵی ئیستانبوڵە".