لیبیا.. تێکشکاندنی چوار سیستمی دیکەی بهرگریی ئاسمانیی میلیشیاکانی حەفتەر
- سوپای لیبیا تێكشكاندنی چوار سیستمی دیکەی بهرگریی ئاسمانیی له جۆری پانتسیر کە دروستكراوی رووسیایه لە تەرهونە و ویشکە راگەیاند.
Ankara
تەرابلوس - AA
سوپای لیبیا رایگەیاند، چوارسیستمی دیكهی بهرگریی ئاسمانیی لە جۆری پانتسیر دروستكراوی رووسیای لە شارەکانی تەرهونە و ویشکە تێکشکاندووە كه ئیمارات بۆ میلیشیاكانی خەلیفە حهفتهر دابینیكردووه.
گوتەبێژی فەرمی سوپای لیبیا، محەمەد قنونو لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە هێزەکانیان، سێ سیستمی دیكهی بهرگریی ئاسمانیی لە جۆری پانتسیر لە شاری تەرهونە باشووری رۆژهەڵاتی تەرابلوس و یەکێکی دیکەیش لە شاری ویشکە رۆژهەڵاتی تەرابلوس، تێکشکاندووە.
محەمەد قنونو ئاماژەی بەوەشدا کە سیستمی بهرگریی ئاسمانیی جۆری پانتسیر دروستكراوی رووسیایە و لەلایەن ئیماراتەوە بۆ میلیشیاكانی خەلیفە حهفتهر دابینکراوە.
دوێنێ سێشەممە سوپای لیبیا رایگەیاندبوو كه له شاری تهرهونه، سیستمێكی بهرگریی ئاسمانیی جۆری پانتسیر-ی تێکشاندووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئیمارات، ئەنوەر قرقاش داوای راگەیاندنی ئاگربەستی لە لیبیا کردبوو.