Ankara
ئه‌نقه‌ره \سیئۆل - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆریای باشوور توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) بوون ١٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی یۆنهاپ، ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵ و به‌رگرتنی نه‌خۆشی كۆریا (KCDC) بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به‌و ٨٦ حاڵه‌ته‌ی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه كه دوواینجار تۆماركراون ژماره‌ی توشبووان له كۆریای باشوور به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠ هه‌زار و ٦٢ كه‌س.
ناوه‌نده‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه پێنج كه‌سی دیكه به‌هۆی توشبوونیان به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له‌و وڵاته به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ١٧٤ كه‌س.
هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كه باسی له‌وه كردووه كه نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له كۆریای باشوور گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان ٨٠ ساڵ و به‌ره‌وسه‌ره و نه‌خۆش بوون، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی دوای توشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه شه‌ش هه‌زار و ٢١ كه‌سن.
هاوكات زیاتر له ٢٧ هه‌زار كه‌س له كۆریای باشوور خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن