فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی لە جۆری F-35 كه‌وته خواره‌وه
- دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی F-22 له هه‌فته‌ی رابردوودا، بووه دووه‌م فڕۆكه له بنكه‌ی ئاسمانی ئێگلین له ویلایەتی فلۆریدا، بكه‌وێته خواره‌وه.
Washington DC
واشنتۆن – AA
فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری F-35A سه‌ربه هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له ویلایەتی فلۆریدا باشووری ئەو وڵاتە، كه‌وته خواره‌وه.
بنكه‌ی ئاسمانی ئێگلین له ویلایەتی فلۆریدا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كه كه سه‌ربه پۆلی فڕۆكه‌وانی ٥٨ه له میانی ئه‌نجامدانی فڕینێكی رۆتیندا ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٢١:٣٠ له كاتێكدا ده‌یه‌ویست بنیشێته‌وه كه‌وته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه‌وانه‌كه له رێگای ته‌كنیكی فڕاندنی كورسییه‌وه رزگاری بووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌فته‌ی رابردووش فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری F-22 Raptor دوای كه‌مێك له فڕینی كه‌وتبووه خواره‌وه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گرانبه‌هاترین فڕۆكه‌كانی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكایه له هه‌مان بنكه‌ی ئاسمانی له‌و ماوه كورته‌دا.