سياسەت, عێراق

شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتنە شاری سلێمانی

بڕیارە دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان بکات.

Rewa Mahmood Hasan  | 17.01.2021 - نوێکردنەوە : 18.01.2021
شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتنە شاری سلێمانی

Arbil

سلێمانی - AA

ئەمرۆ یەکشەممە ١٧ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢٠ به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، شاندێکی پارتی دیموكراتی کوردستان سەردانی شاری سلێمانیان کرد و، لەیەکەم وێستگەدا گه‌یشتنه‌ باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.

کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یاندا دێت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ بۆ لای حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌ دەستیان پێکردووە.

بڕیارە دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان بکات.

شاندەکەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی، زه‌عیم عه‌لی و كاكه‌مین نه‌جاڕ و هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، عه‌لی حوسێن و پشتیوان سادق، لە چەند رۆژی رابردووشدا سەردانی هه‌ریه‌ك له‌ یەکێتی، یەکگرتوو، بزووتنەوەی گۆڕان و حزبی شیوعیان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ، سەردانیکردنی ئەو لایەنانەش بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و رەواندنەوەی ئەو گلەیی و گازندانەیە كه‌ لایەنەکان هەیانبووە، هاوکات دروستکردنی کۆدەنگییەکیشە بەرامبەر بە بەغدا.

جێی ئاماژه‌یه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و، خاوه‌نی هه‌شت كورسی په‌رله‌مانی كوردستانن له‌ كۆی ١١١ كورسی په‌رله‌مانیی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın