شاندی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووە
- شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی ھەیسەم جبوری کۆبوونەوە.
Arbil
ھەولێر - AA
شاندی حکوومەتی ھەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی ھەیسەم جبوری، لەبارەی کێشە داراییە کەڵەکەبووەکانی بەغداو ھەولێر کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ سەرۆک و ھەندێ لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران ، کۆمەڵێک راسپاردە و پێشنیاریان گەڵاڵە کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە نەوت و پشکی ھەرێم لە یاسای بودجەی ٢٠١٩ دا، ھەروەھا رێوشوێنەکانی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ساڵی دارایی ٢٠٢٠ تاوتوێ کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "بڕیاردرا لەمەولا ھەماھەنگی زیاتر ھەبێت لەنێوان حکوومەتی ھەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی لەقۆناغەکانی داھاتوودا بتوانن لەو کاتانەی پێویستە کاری ھاوبەشی زیاتر بکەن و کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن