عێراق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق رۆژی جیھانی کرێکاران پیرۆز دەکات

- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق: "زۆر بەداخەوە کە بەھۆی ڤایرۆس و پەتای کۆرۆنا ( کۆڤید١٩) کرێکاران لە ھەموو جیھان ڕووبەڕووی سەختی و قەیرانێکی گەورەی بێکاری بوونەتەوە، کە ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر ژیان وگوزەرانی ملیۆنان خێزان"

Abdulhameed Husseın Karam  | 01.05.2020 - نوێکردنەوە : 02.05.2020
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق رۆژی جیھانی کرێکاران پیرۆز دەکات

Arbil

ھەولێر - AA

بەبۆنەی یەکی ئایار رۆژی جیھانی کرێکاران سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و جیھان کرد.

بە پێی ھەوالێکی ماڵپەری پەرلەمانی کوردستان ، رێواز فایەق لة پەیامەكەيدا رایگەیاندووە: "کرێکاران ڕۆڵێکی بونیادنەرانەو کاریگەریان ھەیە لە ئاوەدانکرنەوەو بەرەو پێشەوەبردنی ھەر وڵاتێک، و شوێن پەنجەی کرێکارانی کوردستان و ڕەنج و تێکۆشانی پاک و دڵسۆزانەیان لە بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەماندا مایەی شانازیی ھەموو کوردستانیانە، لەم یادەدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ داوا و مافە ڕەواکانی کرێکاران دەردەبڕین، لە پێناو بەدیھاتنی ژیان و گوزەرانێکی شایستەتر بۆیان"

لە ميانى پەیامەکەیدا ھاتووە: "زۆر بەداخەوە کە بەھۆی ڤایرۆس و پەتای کۆرۆنا ( کۆڤید١٩) کرێکاران لە ھەموو جیھان ڕووبەڕووی سەختی و قەیرانێکی گەورەی بێکاری بوونەتەوە، کە ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر ژیان وگوزەرانی ملیۆنان خێزان، و ئەگەر لە وڵاتانی تر جۆرێک قەرەبوویان بۆ کرابێتەوە و لە مەترسی ھەژاریی و نەداریی پارێزرابن، ئەوا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان نەمانتوانیوە ئەوەشیان بۆ بکەین و زۆرینەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان لە خراپترین دۆخی ژیاندان"

لە کۆتاییدا رێواز فایەق دەلێت: "ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیکدا کرێکاران بەوپەڕی وزە و توانای جارانیان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و دەرفەتی کاری زیاتریان بۆ بڕەخسێت و خاوەن کار و کۆمپانیاکان قەرەبووی کاری لەدەستچووی ماوەی ڕابردوویان بۆ بکەنەوە، ھاوکات ئەرکی ئێمەیە لە پەرلەمان کە یاساکانی کار و دەستەبەریی کۆمەڵایەتی بە جۆرێک ڕێکبخەینەوە کە ئێستا و ئاییندەی کرێکاران مسۆگەر بکات. بەرزو پیرۆز بێت جەژنی کرێکاران، دروود بۆ گیانی پاکی ھەموو ئەو کرێکارانەی کە لەکاتی کارکردندا گیانیان سپارد".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın