دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەولێر کەرەنتین دەکرێت
- دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەدوو دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێردا، بڕیار درا بە کەرەنتینکردنی دادگاکە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ.
Arbil
بەھۆی بوونی دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر، دادگاکە کەرەنتین کرا.
ئەو دوو کەسەی لە دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، دوو دادوەرن لە سەرۆکایەتی دادگاکە.
دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو دوو دادوەرەدا، بڕیار درا بە کەرەنتینکردنی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر بۆ ماوەی ١٤ رۆژ.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، بەھۆی بوونی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، ماوەی دوو ھەفتە پەرلەمانی کوردستان کارەکانی خۆی راگرت. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن