جيهان

روونکردنەوەی ترەمپ لەبارەی رکابەرەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بەربژێری دیموکراتییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ سیناتۆر ئێلیزابێس وارێن گوتی: " وڵاتەکەمان دەکاتە ڤەنزوێلا".

Sangar Hamad Azeez  | 15.10.2018 - نوێکردنەوە : 15.10.2018
روونکردنەوەی ترەمپ لەبارەی رکابەرەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بەربژێری دیموکراتییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ سیناتۆر ئێلیزابێس وارێن گوتی: " وڵاتەکەمان دەکاتە ڤەنزوێلا".

ترەمپ لەبارەی بەربژێری دیموکراتییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ سیناتۆر ئێلیزابێس وارێن روونکردنەوەی بۆ رۆژنامەنووسان دا.

ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە هیواخوازە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی رکابەری وارێن بکات و گوتیشی : " هیوادارم ئەو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی رکابەری بکات، لەبەر ئەوەی رکابەرێکی زۆر ئاسان دەبێت. هیچ باوەرناکەم رکابەری ئەو قورس بێت ".

ترەمپ جەختی کردەوە لەوەی کە وارێن ببێتە سەرۆک، وڵاتەکە وێران دەکات و گوتی: " وڵاتەکەمان وێران دەکات، وڵاتەکەمان دەکاتە ڤەنزوێلا".

چاوەڕوان دەکرێت سیناتۆر ئێلیزابێس بەربژێری دیموکراتییەکان بێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ی ئەمریکا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın