جيهان

دەستگیرکردنی ٤٩ گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٢٥ دا بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز

Ahmet Buğra Olaç  | 14.04.2024 - نوێکردنەوە : 14.04.2024
دەستگیرکردنی ٤٩ گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٢٥ دا بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٢٥دا بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، ٤٩ گومانلێکراو دەستگیرکراون.

یەرلیکایا لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنێکیان بە هەماهەنگی هەریەکە لە هێزەکانی جەندەرمە، ئاسایش و هۆبەی هەواڵگریی، بە سەرپەرشتی داواکاریی گشتی کۆماریی بەڕێوە بردووە.

بە پێی پەیامەکەی عەلی یەرلیکایا ئۆپەراسیۆنەکە لە هەریەکە لە پارێزگاکانی، ئادانا، شانلیئورفا، شرنەخ، ئاگری، باتمان، بیلەجیک، ئەرزەڕۆم، دووزجە، ئەدیرنە، ئەسکیشەهیر، غازی عەنتاب، قەهرەمان مەرەش، کلیس، کۆجائەلی، مانیسا، مووش، سامسۆن و سیرت بەڕێوە بردووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ٤٩ کەس دەستگیرکراوە کە لە سەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان پڕوپاگەندەیان بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی کردووە، یان ئەندام بوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی و یان یارمەتی دارایی ڕێکخراوی تیرۆریستییان داوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın