دوایین گوتاری خاشقچی: "زۆرترین شتێک جیهانی عەرەبی پێویستییەتی، ئازادی رادەربڕینە"
- دوایین گوتاری رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی بۆ واشنتۆن پۆست: "جیهانی عه‌ره‌بی پێویستی به دیدگایه‌كی سه‌رده‌میانه‌یه بۆ میدیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كلاسیك. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی عه‌ره‌ب پێویستیمان به سه‌كۆیه‌كه".
New York
نیویۆرک - AA
دوایین گوتاری رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی لە ژێر ناونیشانی "زۆرترین شتێک جیهانی عەرەبی پێویستییەتی ئازادی رادەربڕینە" کە بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی نووسیوە، بڵاوکرایەوە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، دوایین گوتاری رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی بڵاوکردەوە کە لە رۆژی دووی تشرینی یەکەمەوە هەواڵی نازانرێت و بێ سەروشوێنە.
لە گوتارەکەیدا خاشقچی لە راپۆرتێکی دامەزراوەی "فریدەم هاوس"ی ئەمریکی لەژێر ناونیشانی "راپۆرتی ئازادیی لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠١٨" کۆڵیووەتەوە و باسی لەوەکردووە کە لە راپۆرتەکەدا تاکە وڵاتی عەرەبی کە وەک "ئازاد" پۆڵێنبەندیی کراوە تونسە، هەریەک لە ئوردن، مەغریب و کوێت "تا رادەیەک ئازاد"ن و وڵاتە عەرەبییەکانی دیکە "ئازاد نیین" و بەوشێوەیە پۆڵێنبەندیی کراون.
جاشقچی نووسیوویەتی "وەک دەرەنجام، ئەو عەرەبانەی لەم وڵاتانە دەژین یان زانیاری‌یان نادرێتێ یانیش زانیاریی هەڵەیان دەدرێتێ. دەست بۆ ئەو کێشانە نابەن کە کاریگەریی لەسەر ناوچەکە و ژیانی رۆژانە هەیە، ناتوانن لەنێو کۆمەڵگەدا قسەبکەن. تێگەیشتنێکی دەسەڵاتدارانی دەوڵەت، حوکمی عەقڵی رای گشتیی دەکات و ئەگەرچی ژمارەیەک لە خەڵک باوەڕ بەمە ناکەن بەڵام زۆرینەی هەر زۆری کۆمەڵگە دەبنە قوربانی ئەم تێگەیشتنە هەڵەیە. بەداخەوە کە ئەم دۆخە وا دیار نییە کە بگۆڕێت".
- چاوەڕوانییەکانی بەهاری عەرەبیی باسکردووە
ئەو رۆژنامەوانە سعوودییە بێ سەروشوێنە، باسی لەوەکردووە کە بە درێژایی "بەهاری عەرەبی" کە لە ٢٠١١دا دەستیپێکرد، جیهانی عەرەبی ئومێدگەلی زۆری هەبووە.
بۆچوونی خۆی سەبارەت بەو قۆناغە خستووەتەڕوو، رایگەیاندووە "رۆژنامەوانان، ئەکادیمیستەکان و کۆمەڵگە بە گشتیی پڕبوون لە هیوا و ئومێدی چاوەڕوانی کۆمەڵگەیەکی رۆشنبیر و ئازاد لە وڵاتەکانیاندا. چاوەڕوانی ئەوەبوون کە لە هەژموونی حکوومەتەکان و دەستوەردان و سانسۆرکردنی بەردەوامی زانیاریی لەلایەن ئەوانەوە، ئازادیان ببێت. ئەم چاوەڕوانییانە بەخێرایی هەپروون هەپروون بوون، ئەم کۆمەڵگایانە یان گەڕانەوە دۆخی پێشووتریان یان بەرەوڕووی دۆخگەلی زۆر سەختتر بوونەوە".
جه‌مال خاشقچی هاوڕێكه‌ی به كه‌سێك ده‌ناسێنێت كه یه‌كێك له به‌ناوبانگترین گوتاره‌كانی له راگه‌یاندنی سعوودیدا نووسیووه و، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه لێدوانه نه‌یارییه‌كانی به‌رامبه‌ر سعوودیه به‌بێ بنه‌مای یاسایی، پێنج ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
خاشقچی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له هاوڕێیانی به‌دینه‌كردووه لە به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چاپی رۆژنامه‌ی "المصري اليوم" له‌لایه‌ن حكوومه‌تی میسره‌وه و، گوتی: "ئیدی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره كردانه نیشاننادرێت. به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ر ئیدانه‌ی هه‌ندێک كرده‌ش بكرێت دواتر بێ ده‌نگی لێده‌كرێت.
ده‌ره‌نجام ده‌سه‌ڵاتی بێده‌نگكردنی راگه‌یاندن ده‌درێتە حكوومه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان كه تا دێت له زیادبووندایه. كاتێك هه‌بوو رۆژنامه‌نووسان باوه‌ڕیان به‌وه‌بوو رزگاریان ده‌بێت له كۆنترۆڵی سانسۆری سه‌ر زانیاری ئینته‌رنێت و میدیای چاپكراو، به‌ڵام ئه‌م حكوومه‌تانه كه زۆربه‌ی هێزه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی زانیاریه‌كان ته‌رخان كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی دوژمنكارانه رێگریان كرد له ئینته‌رنێت. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسانی ناوخۆییان ده‌ستبه‌سه‌ركرد".
خاشقچی باسی له‌وه كرد كه چه‌ند ئومێدێك هه‌بوون له ناوجه‌رگه‌ی نائومێدیدا درێژه‌یان به به‌رجه‌سته‌بوونی رۆحی به‌هاری عه‌ره‌بیدا، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی قه‌ته‌ر به پێچه‌وانه‌ی دراوسێكانی كه زانیاری كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانی له "سیستمی كۆنی عه‌ره‌بی" به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌واڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
خاشقچی "جیهانی عه‌ره‌بی ته‌نها رووبه‌رووی داسه‌پاندنی یاریكه‌رانی ده‌ره‌وه نابێته‌وه هاوكات دووچاری په‌رده‌یه‌كی ئاسنینیشه كه به‌شێوازی خۆی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ناوخۆیانه‌وه ركابه‌ری ده‌كرێت بۆ ده‌سه‌ڵات"، ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگی رادیۆی ئازادیی ئه‌ورووپا كردووه كه به درێژایی ساڵانی جه‌نگی سارد ببووه دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگ بۆ ئازادی راده‌ربڕین و تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جیهانی عه‌ره‌بیش پێویستی به شتێكی له‌مجۆره‌یه.
- "جیهانی عه‌ره‌بی پێویستی به دیدگایه‌كی سه‌رده‌میانه‌یه بۆ میدیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كلاسیك"
خاشقچی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به زمانی عه‌ره‌بیش گوتاره‌كانی له واشنتۆن پۆست بڵاوكردووەته‌وه و نووسیوویه‌تی: "له‌به‌رئه‌وه سوپاسگوزارم. پێویسته عه‌ره‌ب به زمانی خۆیان بخوێننه‌وه و به‌مجۆره ده‌كرێت له فره‌یی دیموكراسی له ئه‌مریكا و رۆژئاوا له روانگه جیاوازه‌كانه‌وه تێبگه‌ی و گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌یت. ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كی میسری گوتارێك له باره‌ی گوژمه‌ی راستی پڕۆژه‌یه‌كی ته‌لارسازی له واشنتۆن بخوێنێته‌وه دواتر له گرنگی و سووده‌كانی پڕۆژه‌ی هاوشێوه له وڵاته‌كه‌ی تێده‌گات".
خاشقچی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه جیهانی عه‌ره‌بی پێویستی به دیدگایه‌كی سه‌رده‌میانه‌یه بۆ میدیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كلاسیك، ده‌ڵێت: "به‌مجۆره هاووڵاتییان ئاگاداری چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بن. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی عه‌ره‌ب پێویستیمان به سه‌كۆیه‌كه. دووچاری هه‌ژاری، هه‌ڵه به‌ڕێوه‌بردن و په‌روه‌رده‌ی ناته‌واو بووینه‌ته‌وه. به دامه‌زراندنی كۆڕبه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و پاكبووەوه له كاریگه‌رییه‌كانی حكوومه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه له رێگای پڕوپاگه‌نده‌وه، رق و كینه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ده‌ست ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له جیهانی عه‌ره‌بیدا به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت".