داواکاری گشتیی داوای داخستنی یه‌كجاره‌كی کەناڵی ئێن ئاڕتی دەکات
داواكاری گشتیی داوای له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردووه، هه‌ستن بە داخستنی یەکجارەکی کەناڵی ئێن ئاڕتی بە مەبەستی ھێورکردنەوەی بارودۆخی ناوخۆ، لەبەرئەوەی ھەواڵەکانیان ھۆکارێکن بۆ ھاندانی خەڵک بۆ پێشێلکردنی سەرجەم رێکار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
Arbil
هه‌ولێر- AA
داواكاری گشتیی داوای له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی كردووه، هه‌ستن بە داخستنی یەکجارەکی کەناڵی ئێن ئاڕتی (کوردی و عەرەبی) بە مەبەستی ھێورکردنەوەی بارودۆخی ناوخۆ، لەبەرئەوەی ھەواڵ و راپۆڕتەکانیان ھۆکارێکە بۆ ھاندانی خەڵک بۆ پێشێلکردنی سەرجەم رێکار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
لە نووسراوێکدا کە كۆپییه‌كی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە و سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئاڕاستەی وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کردووە، داواکاری گشتیی داوا ده‌كات "لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی بە پێویستی دەزانین ھەستن بە داخستنی یەکجارەکی کەناڵی ئێن ئاڕتی (کوردی و عەرەبی) بە مەبەستی ھێورکردنەوەی بارودۆخی ناوخۆ لەبەرئەوەی ھەواڵ و راپۆڕتەکانیان ھۆکارێکە بۆ ھاندانی خەڵک بۆ پێشێلکردنی سەرجەم رێکار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی وشڵەژاندنی باری دەروونی ھاووڵاتییان لە کات و ساتێکی وا ھەستیار و ترسناکدا".
نووسراوەکە بە ژمارە ٤٤٠، رۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بە واژووی سەرۆکی داواکاری گشتیی دەرچووە.
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی بابەتەکە، ئاژانسی ئانادۆڵو پەیوەندیی کرد بە نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئازاد حەمەدەمین و ناوبراو ئاشكرایكرد، بابەتەكه پەیوەندیی بە وەزارەتی رۆشنبیرییەوە ھەیە و بێ ئاگایی خۆی لە بابەتەکە نیشاندا.
ھاوکات گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئازاد دارتاش، رایگه‌یاند، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌وه هه‌یه.
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر، ئاژانسی ئانادۆڵو په‌یوه‌ندیی كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه نه‌درایه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن