تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەست دا
- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانی-یە، دوای خەواندن و مانەوەی لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەست دا".
Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە تووشبوویەکی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە پارێزگای سلێمانی گیانی لە دەست دا.
ئاماژە بەوەیش کراوە کە تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانی-یە، دوای خەواندن و مانەوەی لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بریتییە لە ھەزار و ٦٣٧ کەس و لەو ژمارەیەش ٤٩١ کەس لە ھەولێر، ھەزار و نۆ کەس لە سلێمانی، ١٠٥ کەس لە دھۆک و ٣٢ کەسیش لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستنیشانکراون، چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ھەولێر و ٢٦ حاڵەتیش لە سلێمانی تۆمارکراون.