توركيا.. ژمارەى ئەو تووشبووانەى لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە گەيشتووەتە ١٠١ هه‌زار و ٧١٥
- له توركیا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٦٣٩ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٥٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٤٣ هه‌زار و ١١٤ حاڵه‌ت.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٦٣٩ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٥٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٤٣ هه‌زار و ١١٤ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ سێ هه‌زار و ٩٥٢ به‌رزبووه‌ته‌وه. دوو هه‌زار و ٨٢٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوونه‌ته‌وه، و كۆی گشتیی چاكبوونه‌وه بۆ ١٠١ هه‌زار و ٧١٥ به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٣٣ هەزار و ٣٣٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا هەزار و ٦٣٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا دوو هەزار و ٨٢٦ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٥٨ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٤٧٤ هەزار و سێ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٤٣ هەزار و ١١٤ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە سێ هەزار و ٩٥٢.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٩٩٨ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٥٣٥ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ١٠١ هەزار ٧١٥ نەخۆش.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگه‌یاندووه: "بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانمان له چاودێریی چڕ بۆ خوار هەزار دابه‌زی. ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه ١٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند. ژماره‌ی پشكنینه‌كانمان ملیۆنێك و ٥٠٠ هه‌زاره. هێزی بنه‌ڕه‌تیمان دژی ڤایرۆسه‌كه، ده‌مامك و مه‌ترونیوێك دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تییه. زۆرترین مه‌ترسیی له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانه. با دووربین لێیان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن