توركيا.. ١١ هەزار و ٣٢٢ حاڵهتی تووشبوون و ٦٨ گیانلهدهستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
لە تورکیا له ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٧ هەزار و ٨٨٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١١ هەزار و ٣٢٢ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ بووە و ٦٨ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٧ هەزار و ٨٨٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١١ هەزار و ٣٢٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٦٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣٧ هەزار و ٨٨٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١١ هەزار و ٣٢٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٦٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٨٥ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی حەوت هەزار و ٨٧٣ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٦٠١ هەزار و ١٣٧ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣٣ مليۆن و ٧١٦ هەزار و ٧٤٦ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٧٤٦ هەزار و ١٥٨ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٨ هەزار و ٨٣٩ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٢٢٠ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٦ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٩،١ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٣،٢ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٨،٣ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ههشت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.