سياسەت, جيهان

توركيا ناڕه‌زایه‌تی گه‌یانده‌ باڵيۆزانى يەكێتیى ئەورووپا و ئيتاڵيا و باڵیۆزخانه‌ی ئەڵمانيا

باڵيۆزانى يەكێتیى ئەورووپا، ئيتاڵيا و كاربەڕێكەرى باڵیۆزخانه‌ی ئەڵمانيا بۆ وەزارەتى دەرەوەى توركيا بانگ كران، و ناڕەزايەتى لەبارەى پشكنينى كەشتيى توركيا لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنى ئيرينى ده‌ربڕدرا.

Muhammet Tarhan  | 23.11.2020 - نوێکردنەوە : 24.11.2020
توركيا ناڕه‌زایه‌تی گه‌یانده‌ باڵيۆزانى يەكێتیى ئەورووپا و ئيتاڵيا و باڵیۆزخانه‌ی ئەڵمانيا

Ankara

ئەنقەرە - AA

باڵيۆزانى يەكێتیى ئەورووپا، ئيتاڵيا و كاربەڕێكەرى باڵیۆزخانه‌ی ئەڵمانيا بۆ وەزارەتى دەرەوەى توركيا بانگ كران، و ناڕەزايەتى لەبارەى پشكنينى كەشتيى توركيا لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنى ئيرينى ده‌ربڕدرا.

وەزارەتى دەرەوەى توركيا بڵاویكرده‌وه‌، هەريەك لە باڵيۆزانى يەكێتیى ئەورووپا، ئيتاڵيا و كاربەڕێكەرى باڵیۆزخانه‌ی ئەڵمانيا، لەلايەن جێگرى وەزيرى دەرەوە، سه‌دات ئۆنال-وە بانگهێشتى وەزارەت كراون.

لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وەزارەتى دەرەوەى توركيادا هاتووە، "ناڕەزايەتى لە بارەى رووداوى راگرتن و پشكنینی كەشتيى بازرگانيمان بەناوی Roseline-A، لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنى ئيرينى بەبێ رەزامەندیى وڵاتەكەمان نيشاندراوە و ناڕه‌زایه‌تیینامه‌ دراوەته‌ وڵاتانى پەيوەنديدار. لە ناڕه‌زایه‌تیینامه‌كه‌دا ئاماژەمان بەوە كردووە كە رووداوەكە پێشێلكردنى ياسا نێودەوڵەتييەكانە و داوای قەرەبووكردنەوەمان تۆماركردووە".

كەشتييەكى سەربازيى ئەڵمانى لە چوارچێوەى ئەركه‌كانیدا لە ئۆپەراسيۆنى ئيرينى، كە كارى كارگێڕيى و گواستنەوەى لە لايەن فەرماندەيەكى يۆنانييەوە بەڕێوەدەبرێت، كەشتييەكى توركيا كە خۆراك، بۆيە و كەرەستەى جياوازى بۆ ليبيا دەگواستەوە، لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست راگرت و بۆ چەند كاتژمێرێك بە شێوەيەكى ناياسايى پشكنی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın