توركيا.. حاڵەتەكانى تووشبوون دابەزيوە بۆ خوار هەزار حاڵەت
- له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٧٢ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٥٢ هه‌زار و ٥٨٧ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ چوار هه‌زار و ٢٢٢ به‌رزبووه‌ته‌وه.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٧٢ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٥٢ هه‌زار و ٥٨٧ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ چوار هه‌زار و ٢٢٢ به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنای لە توركيا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٢٠ هەزار و ٨٣٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا ٩٧٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا هەزار و ٩٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٢٣ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٦٩٦ هەزار و ٣٥٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٥٢ هەزار و ٥٨٧ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ٢٢٢.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٨٧٧ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٤٤٥ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ١١٣ هەزار ٩٨٧ نەخۆش.
- "حاڵەتەكانى تووشبوون دابەزيوە بۆ خوار هەزار حاڵەت"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگه‌یاندووه:" ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانمان دابه‌زی بۆ خوار هه‌زار حاڵه‌ت. ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌ده‌ستمان داون كه‌مبوونه‌ته‌وه. دۆخه‌كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گۆڕین و ئازادانه‌تر به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه. شێوازى نوێى ژيانمان، ژيانى كۆمەڵايەتى كۆنترۆڵكراو، پێكەوە پابەندبوون. مەرجە: ده‌مامك و مه‌ترونیوێك دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تی".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن