جيهان

تاقیکردنەوەی مووشەکی دوورمەودا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە

- ئیسرائیل: "شەوی رابردوو بە بەشداری ئەمریکا سیستمی دژە مووشەکی دوور مەودای "Arrow (HITS) 2"یمان بەسەرکەوتوویی تاقی کردەوە''.

Esat Fırat  | 13.08.2020 - نوێکردنەوە : 13.08.2020
تاقیکردنەوەی مووشەکی دوورمەودا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە

Quds

قودس - AA

ئیسرائیل رایگەیاند کە دوێنێ کاتەکانی نیوە شەو بە بەشداری ئەمریکا سیستمی دژە مووشەکی دوور مەودای "Arrow (HITS) 2"ی بەسەرکەوتوویی تاقی کردووەتەوە.

لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ''فەرمانگەی بەرگریی مووشەکی ئیسرائیلی سەربە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە و پەرەێدانی بەرگریی وەزارەتی بەرگریی، لەگەڵ فەرمانگەی بەرگریی مووشەکی ئەمریکا و هێزەکانی ئاسمانیی ئیسرائیل، بەسەرکەوتوویی سیستمی Arrow-2ی تاقی کردەوە''.

لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو تاقیکردنەوە مووشەکیە لەلایەن پیشەسازی فڕۆکەوانیی و بۆشایی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بەڕێوەبراوە و لە دامەزراوەیەک کە ناوەندەکەی لە ئیسرائیلە ئەنجامدراوە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا سیستمی Arrow-2 سەرکەوتوو بووە لە راگرتنی مووشەکێکی زەمین بە زەمینی دوور مەودا و، سیستمی Arrow-3ش ساڵی رابردوو لە ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا تاقیکرایەوە.

ئیسرائیل خاوەنی چەند سیستمێکی بەرگریی مووشەکیە، بە تایبەتی ''قوبەی ئاسنین'' و "Arrow-2" و "Arrow- 3"ە بۆ مووشەکی کورت مەودا و مووشەکی دوور مەودا.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو سەبارەت بەو تاقیکردنەوە مووشەکیانە رایگەیاند ''دەبێت دوژمانانمان و ئەوانەی خراپەمانیان دەوێت بزانن کە دەوڵەتی ئیسرائیل ئامادەی هەموو جۆرە هەڕەشەیەکە''.

بێنیامین ناتانیاهو پیرۆزبایی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی سیستمی "Arrow-2"ی کرد و رایگەیاند ''جارێکی دیکەیش سەلماندمانەوە کە دەوڵەتی ئیسرائیل خاوەنی بەهێزترین و پێشکەوتووترین توانای بەگریی و هێرشبردنە. لە قوڵایی دڵەوە سوپاسی ئەمریکای هاوپەیمانمان دەکەم کە بە هاوبەشی ئاسایشمان بەرەو پێش برد''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın