بەرزبوونەوەی قوربانیانی لافاوەکەی سوودان
سوودان.. بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٢٤ کەس.
Hartum
خەرتوم - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کارەساتی لافاو لە سوودان گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ ١٢٤ کەس.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی ناوخۆی سوودان، بڵاوی کردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە وڵاتدا بەهۆی بارینی بارانی وەرزی و دروستبوونی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە کە چەند مانگێکە درێژەی هەیە بەرزبووەتەوە بۆ ١٢٤ کەس.
بە هۆی لافاوەکەوە زیاتر لە ١٠٠ هەزار خانوو زیانیان بەرکەوتووە و هەندێکیان بەتەواوی رووخاون.
ئەنجوومەنی بەرگریی و ئاسایشی سوودان، بە هۆی کارەساتی لافاوەکەوە لە پێنجی ئەیلوولدا بۆ ماوەی سێ مانگ بارودۆخی لەناکاوی راگەیاند.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن