ئیبراهیم كاڵن: "پێویسته ئیدلب وه‌ك ناوچه‌ی ئارام رابگه‌یه‌نرێت"
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن: "ئێمه هه‌رگیز ئاره‌زوو ناكه‌ین لیبیا ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی هێزه میلیشیاكان. ئه‌گه‌ر بڕیاربێت چاره‌سه‌ری سیاسیی بگیرێته به‌ر، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌م چاره‌سه‌ره سه‌ربازییانه وه‌لابنرێن".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە له‌باره‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان رووسیا و توركیا له سووریا، پرسی فه‌ڵه‌ستین، لیبیا و رووداوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها پرسه ناوخۆییه‌كانی په‌یوه‌ست به رێكخستنه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا به‌ڕووی په‌رستشدا.
ئیبراهیم كاڵن گوتی: "ئێمه هه‌رگیز ئاره‌زوو ناكه‌ین لیبیا ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی هێزه میلیشیاكان و سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كان. ئه‌گه‌ر بڕیاربێت چاره‌سه‌ری سیاسیی بگیرێته به‌ر، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌م چاره‌سه‌ره سه‌ربازییانه وه‌لابنرێن".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای سووریا و لێكتێگه‌یشتنی نێوان توركیا و رووسیا رایگه‌یاند "له‌ئێستادا له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنی ئاگربه‌سته‌ی كه به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان و به‌رێز پوتین له پێنجی ئاداردا واژوویان كرد، ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كان درێژه‌یان هه‌یه. به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاگربه‌ست جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌یش ده‌بینین كه ناوه ناوه رژێم پێشێلكاریی ده‌كات. به‌تایبه‌ت له ئیدلب ده‌توانین بڵێین ئارامییه‌كی رێژه‌یی هه‌یه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانیی و بانگه‌وازی ئێمه ئه‌وه‌یه كه به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان له لووتكه‌ی سێقۆڵی ئاستاناشدا باسی كرد، ئه‌وه‌یه ناوچه‌ی ئیدلب بكرێته ناوچه‌یه‌كی ئارام، ناوچه‌یه‌كی ئارام به مانای وشه و به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه ناتوانن سێ ملیۆن بۆ سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س كه په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ئیدلب بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌وێ بهێڵنه‌وه".
ئیبراهیم كاڵن له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكهی‌شدا سه‌باره‌ت به پلانی ئیسرائیل بۆ لكاندنی كه‌ناری خۆرئاوا به خاكه‌كه‌یه‌وه گوتی: "ئه‌مه سیاسه‌ت، هه‌ڵمه‌ت و پیلانێكی نوێی زه‌وتكردن و داگیركارییه. پێویسته هیچ كه‌سێك نه‌كه‌وێته داوی ئه‌م پیلانه‌وه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌نووكه‌یی لیبیا و هه‌ڵوێستی توركیا رایگه‌یاند "ئێمه هه‌رگیز ئاره‌زوو ناكه‌ین لیبیا ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی هێزه میلیشیاكان و سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كان. ئه‌گه‌ر بڕیاربێت چاره‌سه‌ری سیاسیی بگیرێته به‌ر، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌م چاره‌سه‌ره سه‌ربازییانه وه‌لابنرێن".
گوتیشی: "وه‌ك توركیا به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی پشتیوانیی له حكوومه‌تی شه‌رعی بكه‌ین. له‌وباره‌یه‌وه بچووكترین پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌ڵوێستماندا نییه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند "پرسی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوەڕاست ته‌نها پرسی وڵاتێك یان هی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نییه، به‌ڵكو پرسی ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه دراوسێی ده‌ریاكه‌ن. كاركردنی وڵاتێك یان چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه چاره‌سه‌رێك به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن، ئه‌نجامی نابێت".
ئیبراهیم كاڵن له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی مشتومڕی په‌یوه‌ست به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گوتی: "پلانێك به‌ناوی داخستنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئارادا نییه، به‌ڵام ئیتر كۆده‌نگییه‌ك درووستبووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پێویسته رێكبخرێته‌وه".
گوتیشی: ''ئێره رووبه‌رێكه كه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای 'ئه‌وه‌ی له ژیانی راسته‌قینه‌دا تاوانه له ژیانی ئۆنڵاینیشدا تاوانه' مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت''.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا مۆزه‌خانه‌ی ئایاسۆفیا به‌ڕووی په‌رستشدا ده‌كرێته‌وه رایگه‌یاند "كردنه‌وه‌ی به‌ڕووی په‌رستشدا، هیچ شتێك له ناسنامه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی جیهانیی كه‌م ناكاته‌وه. ره‌نگه خه‌ڵكی زۆرتر سه‌ردانی ئه‌وێ بكه‌ن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن