ئیبراهیم كاڵن: "پشتیوانییه‌كانمان بۆ حكوومه‌تی شه‌رعی ته‌رابلوس درێژه‌ی ده‌بێت"
ئیبراهیم كاڵن: "ئه‌گه‌ر بێت و ئاسایشی توركیا ببێته جێگه‌ی باس، ئه‌وا ئه‌مه هاوكات په‌یوه‌سته به ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئێران و ئاسایش سه‌رجه‌م دراوسێكانمان، په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به رووداوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌یه"
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، باڵیۆز، ئیبراهیم كاڵن وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵوی له‌باره‌ی پێشهاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌سه‌روویانه‌وه پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به لیبیا و خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هاوێژراون، دایه‌وه.
ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه‌كرد ئاسایشی توركیا راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ئاسایشی سه‌رجه‌م دراوسێكانی و رووداوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، و ئامانجیانه ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و له‌رێگه‌یه‌وه ئاسایشی توركیا گره‌نتی بكه‌ن و پرسیار و وه‌ڵامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
پرسیار: له سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا قۆناغێكی ئێجگار پڕ جموجۆڵ به‌ڕێده‌كه‌ین. جیهانیش به قۆناغێكی پڕ جموجۆڵدا ده‌ڕوات. له‌لایه‌كه‌وه پێشهاته سیاسییه‌كان و له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاریگه‌ریی په‌تا جیهانگیره‌كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه پرسی لیبیا دێت. لیبیا له ئێستادا له‌ڕووی توركیا و له‌ڕووتی ناوچه‌كه‌وه، به یه‌كێك له خاڵه هه‌ره هه‌ستیاره‌كان داده‌نرێت. توركیا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی دواییه له لیبیا كارێك ده‌كات. له‌رێگه‌ی پشتیوانییكردنی حكوومه‌تی شه‌رعییه‌وه، جووڵه‌یه‌كی كرد كه هاوسه‌نگییه‌كانی له لیبیا گۆڕی و پێچه‌وانه‌ی كردنه‌وه. له‌كاتێكدا كه هه‌موو ئه‌مانه ئه‌نجامده‌دات، كه‌سانێك له توركیا ده‌پرسن 'ئێمه بۆچی له لیبیاین و ئامانجمان له لیبیا چییه؟' ده‌مه‌وێت به‌و پرسیاره ده‌ستپێبكه‌م، ئێمه بۆچی له لیبیاین؟ ده‌مانه‌وێت چی بكه‌ین له‌وێ؟
وه‌ڵام: دوای ده‌ستپێكردنی پێكدادانه‌كان، له‌سه‌ر خواستی حكوومه‌تی لیبیا، وه‌ك ده‌زانن، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا، رێككه‌وتننامه‌یه‌كمان واژووكرد؛ رێككه‌وتننامه‌ی هاریكاریی سه‌ربازیی و ئاسایش. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا، پشتیوانیی حكوومه‌تی شه‌رعی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش دانی پێدا ناوه، ده‌كه‌ین. ئیتر هه‌موو كه‌س ئه‌وه ده‌زانێت كه به ده‌ستوه‌ردانی توركیا هاوسه‌نگییه‌ك بۆ پێكدادانه‌كان گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه دانایانه‌یه‌ی سه‌ركۆمارمان نه‌بووایه، ئه‌وا له لیبیا پێكدادانه‌كان زۆر قووڵتر ده‌بوونه‌وه و مرۆڤی زۆرتر ده‌مردن و بگره دابه‌شبوونی لیبیاش ره‌نگه ببوایه‌ته كارێكی حه‌تمی. له ئێستادا پێكهاته‌یه‌كی دوولایه‌نه هه‌یه به‌ڵام ئێمه له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا سه‌ره‌تا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ین. له‌پاڵ ئه‌مه‌دا به‌هۆی هێرشی دوژمنكارانه‌ی حه‌فته‌ره‌وه، حكوومه‌تی سه‌راج واته حكوومه‌تی لیبیا، مافی به‌رگریی له‌خۆكردنی هه‌یه. به‌كارهێنانی ئه‌م مافه‌شیان، دیسان مافێكه له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا جێكراوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه هاریكارییه‌كانمان له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وان به چڕیی درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌موومان گوزارشت له‌وه‌ده‌كه‌ین كه چاره‌سه‌ره‌كه سه‌ربازیی نییه به‌ڵكو سیاسییه. به‌تایبه‌ت له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه كۆنفرانسی به‌رلین دیارییكردووه، به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسیی بژارده‌ی له‌پێشینه‌ی ئێمه‌یه. تا ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی سه‌راج له‌و بابه‌تانه‌دا خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی زۆر بنیاتنه‌رانه بووه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، حه‌فته‌ر له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌بوزه‌بی له نیسانی ٢٠١٩ه‌وه تا ئێستا، واته نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكه، بینیمان كه سه‌رجه‌م رێككه‌وتننامه‌كان، راگه‌یاندنه‌كانی ئاگربه‌ست و كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتی پێشێل كردووه. له ئێستادا و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دیمه‌نه‌دا، نه‌بوونی متمانه به حه‌فته‌ر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سه‌راجه‌وه، زۆر ئاساییه. چونكه تا ئه‌مڕۆ هیچ به‌ڵێنێكیان نه‌برده سه‌ر كه داویانه، دژی بنه‌ماكان كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دایناوه، هه‌نگاویان هاویشت. حه‌فته‌ر هاته كۆنفرانسی به‌رلین به‌ڵام هیچ شتێكی په‌یوه‌ست به كۆنفرانسه‌كه‌ی واژوو نه‌كرد كه پابه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
- "ئاشكرابوو كه بانگه‌وازه‌كانی حه‌فته‌ر بۆ ئاگربه‌ست قۆناغی ئاماده‌كاریی بووه بۆ هێرشی داهاتووتر"
به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له‌ژێر رۆشنایی پره‌نسیپه‌كانی كۆنفرانسی به‌رلیندا، پشتیوانییه‌كانمان له حكوومه‌تی لیبیا درێژه‌ی ده‌بێت. وه‌ك ده‌زانن بانگه‌وازێك بۆ ئاگربه‌ست كراوه، حكوومه‌تی ته‌رابلوس له‌رووی مه‌بده‌ئییه‌وه دژی بانگه‌وازی ئاگربه‌ست نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاگربه‌سته‌كه درێژه‌ی هه‌بێت، پێویستی به هه‌ندێك مه‌رجه. یه‌كێك له‌مانه‌ش بریتییه له‌وه‌ی كه هه‌مووان بۆ پێگه‌كانیان له رێككه‌وتننامه‌ی ساحیرات كه ساڵی ٢٠١٥ واژووكراوه، بكشێنه‌وه. به‌وپێیه پێویسته هێزه‌كانی سه‌ربه حه‌فته‌ر له سیرته و جوفره بكشێنه‌وه. نایانه‌وێت رێگه بده‌ن ئێره وه‌ك بنكه‌یه‌كی بۆ هێرشه سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن حه‌فته‌ره‌وه به‌كاربێت. چونكه ئاشكرابوو كه بانگه‌وازه‌كانی حه‌فته‌ر بۆ ئاگربه‌ست قۆناغی ئاماده‌كاریی بووه بۆ هێرشی داهاتووتری.
بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگ، كه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چاو نییه، ته‌نها له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حه‌فته‌ر كێڵگه‌كانی نه‌وت و گازی سرووشتیی له لیبیا داخستووه، زیانی نیشتمانیی لیبیا زیاتر له پێنج ملیار دۆلاره.
- "ئامانجمان ئه‌وه‌یه سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ربكه‌ین و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه گره‌نتی ئاسایشی توركیا بكه‌ین"
ئه‌گه‌ر بێت و ئێستا بێینه سه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی ’ئیشمان چییه له لیبیا؟’، له سه‌رده‌مێكدا كه دسته‌واژه‌ی ئاسایش بووه‌ته گه‌ردوونیی، تۆ ناتوانی ئاسایشی نیشتمانیت ته‌نها له سنووره نیشتمانییه‌كانتدا بكێشیت. ئه‌گه‌ر بێت و ئاسایشی توركیا ببێته جێگه‌ی باس، ئه‌وا ئه‌مه هاوكات په‌یوه‌سته به ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئێران و ئاسایش سه‌رجه‌م دراوسێكانمان، په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به رووداوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌یه. لیبیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، دراوسێی ده‌ریایی ئێمه‌یه. ره‌نگه دوور دیاربێت به‌ڵام ئه‌مه به‌نده به‌وه‌ی كه چۆن ته‌ماشای نه‌خشه‌كه ده‌كه‌یت. ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت توركیا به‌ناو خۆیدا دابخرێت، ده‌توانن بڵێن 'توركیا ئیشی چییه له لیبیا؟' یان 'توركیا ئیشی چییه له عێراق؟' یان 'توركیا ئیشی چییه له سووریا؟' و 'توركیا ئیشی چییه له فه‌ڵه‌ستین؟' به‌ڵام كاتێك ته‌ماشای چه‌مكی ئێستای ئاسایش له‌توركیا و كاره له‌پێشینه ئه‌منییه‌كانی و كه له روانگه‌یه‌كی مێژووییشه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌یت، توركیا هه‌میشه وڵاتێك بووه كه زیاتر بووه له خودی سنووره‌كانی میساقیمیللی. بۆ نموونه رووداوه‌كانی لیبیا، په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به ئاسایشی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئاسایشی ناتۆوه هه‌یه.
بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه كه توركیا وڵاتێكی بێگانه به لیبیا یان نوێ به لیبیا نییه. ئێمه په‌یوه‌ندیی زۆر دێرینی مێژوویی و به‌هێزمان هه‌یه. له سه‌رده‌می قه‌زافیدا په‌یوه‌ندیی ئابووریی به‌هێزمان هه‌بوون. رێژه‌یه‌كی زۆری ژێرخانی ئابووریی لیبیا له‌لایه‌ن كۆمپانیا توركییه‌كانه‌وه بنیاتنراوه. به‌هۆی جه‌نگه‌وه ئه‌مانه تووشی راوه‌ستان بوون به‌ڵام له دوایین سه‌ردانماندا بۆ لیبیا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز سه‌راج و تیمه‌كه‌شی، ئه‌وه‌یان گوت كه ده‌یانه‌وێت هه‌رچی زووه، كۆمپانیا توركییه‌كان بانگێشتی لیبیا بكه‌نه‌وه. روانگه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه كه له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی براوه-براوه‌دا، ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بكه‌ین و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه گره‌نتی ئاسایشی توركیا بكه‌ین.
- ''ئه‌گه‌ر به‌رێگه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی بڕوات بابه‌ته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن''
پرسیار: ئێوه وا ده‌ڵێن، ده‌ڵێن 'ده‌سته‌به‌ركردنی متمانه‌ی ناتۆ' به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا كه ئه‌ندامێكی ناتۆیه ئه‌مڕۆ پشتیوانی له حكوومه‌تێكی ناشه‌رعی ده‌كات. به هه‌مان شێوه میسر پشتیوانی ده‌كات، رووسیاش له لایه‌ك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له سووریا كارێك ده‌كات له لیبیا سیاسه‌تێكی هه‌یه كه پشتیوانی له حه‌فته‌ر ده‌كات. هه‌روه‌ها ئیمارات له ناوچه‌كه‌یه. یۆنان له هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كدایه. ئایا توركیا بانگه‌وازێكی هه‌یه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی له‌و هێزه میلیشیایه ناشه‌رعیانه ده‌كه‌ن؟ واتا بانگه‌وازێكتان هه‌یه بۆ گفتۆگۆكردنیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ته‌رابلوس و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كان؟
وه‌ڵام: به دڵنیاییه‌وه، سه‌ره‌تا پێویسته هه‌موو كاراكته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و حكوومه‌ته‌دا ببه‌ستن كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانیپێدا ناوه. تا ماوه‌یه‌كی نزیك هه‌ندێ له‌و وڵاتانه به ئه‌مریكاشه‌وه پشتیانكردبووه دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌راج. به‌ڵام ئێستا له سایه‌ی پشتیوانی توركیا هه‌م له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا و هه‌میش له بواری دیپلۆماسییدا وایكرد ئه‌و هاوسه‌نگییه ده‌ست به گۆڕین بكات. له ئێستادا حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌راج موخاته‌بی زیاتر بۆ دروست ده‌بێت. به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه هه‌رگیز ئاره‌زومه‌ندی ئه‌وه نین لیبیا ببنێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی هێزه میلیشیاكان و ئه‌و سه‌ربازه به‌كرێگیراوانه‌ی له ده‌ره‌وه هێنراون. ئه‌گه‌ر كار به چاره‌سه‌ری سیاسیی بكرێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته چاره‌سه‌ره سه‌ربازییه‌كان وه‌لابنرێن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا كاتێ ته‌ماشای ئه‌وه ده‌كه‌یت كه كاراكته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هێواش هێواش ده‌ستده‌كه‌ن به سه‌رهه‌ڵدانی هه‌مان تابلۆ له لیبیا. به‌داخه‌وه ئه‌و جه‌نگه‌ی له سووریا پێیناوه‌ته ١١هه‌مین ساڵیه‌وه خوێناوی‌ترین جه‌نگی سه‌ده‌ی نزیكه. ئه‌و شوێنه‌ی گه‌وره‌ترین لێشاوی كۆچبه‌ری هه‌یه سووریایه كه له سه‌رده‌مه جۆراوجۆره‌كاندا به هۆكاری هه‌مه جۆر 'به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش' و هۆكاری دیكه گه‌لی سووریا له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ته‌نیا جێهێڵدرا. ئه‌و كاراكته‌ره نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له‌وێن زیاد له ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌ك پارچه‌یی خاكی سووریا و یه‌كێتیی سیاسیی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان كاریان كرد، له‌به‌رئه‌وه قه‌یرانه‌كه تا ده‌هات قوڵتر بووه‌وه و ئاڵۆزتر بوو. ئێستا ئه‌گه‌ر كاری له‌پێشینه له لیبیا به ئاشتیی، ئارامیی و ئاسایشی گه‌لی ئه‌و وڵاته پێناسه‌بكرێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی لیبیا و یه‌كێتیی سیاسیی و یه‌ك پارچه‌یی خاكه‌كه‌ی له‌سه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسیی كاربكرێت، ئه‌وا ئه‌و بابه‌تانه چاره‌سه‌ر ده‌بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ست بكرێت به' با لیبیا له‌وێوه به‌ش بكه‌ین، ئه‌و به‌شه‌ی ئێمه وه‌ریده‌گرین و ئه‌و به‌شه‌شی ده‌ده‌ین به‌وانه' ئه‌وا ده‌ره‌نجامی زۆر رووخێنه‌ر له لیبیا دێته ئاراوه.
پرسیار: ئایا ره‌وشێكی له‌و شێوه‌یه هه‌یه كه ئێوه ده‌یبینن؟
وه‌ڵام: كۆمه‌ڵێك قه‌بڵاندن ده‌بیستین كه له‌و باره‌یه‌وه كراون. ئه‌گه‌ر به‌بیرتان بێت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا عێراقی داگیركرد له دوای ٢٠٠٣ه‌وه شتانی هاوشێوه‌ی ئه‌وه گوترا. ناو به ناو بۆچوونی وه‌ك ئه‌مه باسده‌كرا 'وڵاتێكه كه به هۆی پێكهاته‌ی نه‌ژادی و مه‌زهه‌بیه‌وه ناگونجێت پێكه‌وه‌بن، له‌به‌رئه‌وه با عێراق به‌ش بكه‌ین، ده‌یكه‌ین به دوو به‌شه‌وه، سێ به‌شه‌وه، با دابه‌شی بكه‌ین به‌سه‌ر شیعه-سوننه‌دا، با دابه‌شی بكه‌ین به‌سه‌ر شیعه-سوننه-كورددا'. ته‌ماشاكه‌ن هێشتا برینه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له عێراق تیمارنه‌كراوه. له سووریا ناو به ناو ئه‌وه باس ده‌كرا. ده‌گوترا 'با سوننه‌كان و نوسه‌یریه‌كان جیا بكه‌ینه‌وه، با بیانكه‌ین به دوو به‌شه‌وه، واتا با شتێكیش به كورده‌كان بده‌ین' كرا به سێ به‌ش. ئه‌گه‌ر بیرتان بێت له ساڵی ١٩٩٠دا له لوبنان كه شه‌ڕی ناوخۆ ته‌واوبوو باس له شی هاوشێوه‌كرا. گوتیان 'لوبنان شوێنێكی هی مه‌سیحی، موسوڵمان، سوننه، شیعه و گرووپه‌كانی دیكه‌شه، له‌به‌رئه‌وه ناگونجێت لوبنان به‌یه‌كه‌وه كۆبكرێته‌وه، با پێكهاته‌یه‌كی پارچه‌كراو دابمه‌زرێنین'. ته‌ماشاكه‌ن له ساڵی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه هێشتا ناتوانرێت له لوبنان سه‌قامگیری سیاسیی ده‌سته‌به‌ر بكرێت. له كاتێكدا ئێستا ئه‌زموونی ئه‌وانه له ئارادایه ناتوانین رێگه بده‌ین ره‌وشێكی هاوشێوه له لیبیا دروست ببێت، پێویسته هه‌مووان نه‌هێڵن.
- ''ده‌كرێت هۆزه‌كان سه‌رله‌نوێ له ئاشتیی و ئارامییدا بژین''
ئێستا ئه‌گه‌ر به هۆی فره‌نه‌ژادی، فره‌مه‌زهه‌بی، فره‌زمانیه‌وه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌و شێوه‌یه به‌شبكرێت، ئه‌وا پێویسته ئه‌ورووپا دابه‌ش ببێت بۆ ده‌یان و سه‌دان ده‌وڵه‌ت، پێویسته ئه‌مریكاش دابه‌شببێت به‌سه‌ر ده‌یان ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵام ئه‌و له‌و شوێنانه‌دا ناكرێت، ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه ئامانج ئه‌وه‌یه له‌ناو پێكهاته گه‌وره‌كاندا قۆناغه سیاسییه‌كان به یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیان به‌ره‌وپێشتربه‌رن، به‌ڵام كاتێ هاته سه‌ر وڵاته ئیسلامییه‌كان نه‌ژاد و مه‌زهه‌ب ده‌كرێنه بنه‌مای هێڵی هه‌ڵه و ده‌بینین كه له‌و وڵاتانه‌دا برینی زۆر قوڵ سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئێستا له لیبیاش ده‌گوترێت 'ناگونجێت خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا به‌یه‌كه‌وه كۆبكرێنه‌وه، ته‌رابلوس له‌گه‌ڵ بنغازی، تۆبروك ئه‌وانه بوونه‌ته دوو شوێنی جیاواز'، ئه‌و كارانه مه‌ترسیدارن. پێویسته له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك پارچه‌یی خاكی لیبیا و یه‌كێتیی سیاسیی چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه لیبیا وڵاتێكه كه پێكهاته‌ی هۆزه‌كان تیایدا به‌هێزن، به‌ڵام ئه‌وه به واتای ئه‌وه نایه‌ت كه ئه‌ندامبوون له هۆزێك واتا جوداخوازیی. هۆزه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌شدا هه‌ن، ئه‌وانه ده‌بن. وه‌ك رابردوو ده‌كرێت هۆزه‌كان سه‌رله‌نوێ له ئاشتیی و ئارامییدا بژین. ئه‌وه‌تا خۆ ئێستا دابه‌شبوون له‌سه‌ر بنه‌مای هۆزه‌كان یان مه‌زهه‌ب و ئایین ته‌نانه‌ت جوگرافیا رووینه‌داوه، دابه‌شبوونێكی سیاسیی هه‌یه له‌وێ كه چه‌ند كاراكته‌رێكی دیار ده‌یسه‌پێنن. كۆمه‌ڵێك هه‌وڵ هه‌ن كه به گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌یانه‌وێت ئه‌و جیاكاریه قوڵبكه‌نه‌وه. ئێمه ئه‌وانه به مه‌ترسی ده‌زانین، پاراستنی یه‌ك پارچه‌یی خاكی لیبیا و یه‌كێتیی سیاسیی ئه‌و وڵاته زۆر گرنگه.
پرسیار: له‌م خاڵه‌دا ئه‌وه وا ده‌بینین كه توركیا تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردن له حكوومه‌تی شه‌رعی ته‌رابلوس
وه‌ڵام: به‌دڵنیاییه‌وه، واتا پشتیوانی ئێمه بۆ حكوومه‌تی شه‌رعی ته‌رابلوس له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌ره‌وپێشبرنی چاره‌سه‌ری سیاسیی. به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان هه‌وڵێكی زۆر چڕی دیپلۆماسی له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌گه‌ڵ هه‌موو كاراكته‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆ ده‌كات. وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌زانن سه‌ركۆمارمان بۆ ئه‌وه چوو بۆ كۆنفرانسی به‌رین و له‌به‌رئه‌وه به قوڵی باسی له بابه‌تی لیبیا كرد و به‌رده‌وامیشه له گفتوگۆ.
- ''هێرشه‌كه‌ی وه‌تیه ده‌ریده‌خات كه كێ ئاشتیی و سه‌قامگیری ده‌وێت و كێش به‌رده‌وامی شه‌ڕی ده‌وێت''
زۆر ئاساییه حكوومه‌تی لیبیا، حكوومه‌تی ته‌رابلوس له چوارچێوه‌ی به‌رگریی خوددا رێوشوێنی خۆی بگرێته‌به‌ر. ئێستا وه‌ك ده‌زانن چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشێك كرایه سه‌ر ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی وه‌تیه و ده‌زانرێت كه لایه‌نی حه‌فته‌ر به ئه‌نجامی گه‌یاندووه. له‌و باره‌یه‌شه‌وه هه‌واڵ دێت كه 'ئه‌و وڵات بووه، ئه‌م وڵاته بووه'، ناچمه ئه‌وانه‌وه به‌ڵام راستییه‌كی دیكه له‌و هێرشه‌دا هه‌یه؛ به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا دیاره كه له راستییدا كێ ئاشتیی و سه‌قامگیری ده‌وێت له‌وێ و كێش به‌رده‌وامی شه‌ڕی ده‌وێت. ئه‌وه‌ی دووچاری هێرشه‌كه بووه لایه‌نی سه‌راج-ه، فڕۆكه‌خانه‌ی وه‌تیه له ناو شاری ته‌رابلوسه. واتا ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌لایه‌ك بانگه‌واز بۆ ئاگربه‌ست ده‌كات، 'ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌ڵێت به له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌ست به گفتوگۆكانی ٥+٥ بكه‌ین' له هه‌مان كاتدا دێت و به‌و شێوه‌یه ته‌رابلوس بۆردومان ده‌كات كه ئه‌وه هه‌م پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تی، هه‌میش نیازی راسته‌قینه‌ی له‌باره‌ی هه‌موو قۆناغه‌كه ده‌رخست. له‌به‌رئه‌وه لێره‌دا جارێكی دیكه ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵوێستی حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌راج چه‌نده دروسته، له لایه‌كی دیكه‌وه ناگونجێت متمانه‌ی پێ بكرێت. له‌و باره‌یه‌شه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه خۆشیان رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر. ئێمه‌ش وه‌ك توركیا به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتیكردنی حكوومه‌تی شه‌رعی. له‌و باره‌یه‌شه‌وه پێداگرییمان هیچ كه‌می نه‌كردووه.
پرسیار: هەڵوێستی فەڕەنسا لە لیبیا روون و ئاشکرایە، لەنێو وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەورووپاشدا ئیتاڵیا هەڵوێستێکی دڕدۆنگی بەرامبەر تورکیا هەیە. ئایا هیچ پشتیوانییەک لە وڵاتانی دیکەی یەکێتییەکە دەبینن؟ بۆ نموونە هەڵوێستی ئەڵمانیا چۆنە؟
وەڵام: ئەڵمانیا رۆڵێکی بنیاتنەرانە دەگێڕێت. هەروەها کۆنفڕانسی بەرلین هەنگاوێکی باش بوو. ئێمە وای دەبینین کە بەرەوپێشچوونی قۆناغەکە لەسەر ئەم بنەمایانە گرنگییەکی زۆری هەیە، بەڵام لێرەدا ئەوەمان بینی کە حەفتەر لایەنی تێکدەری گەمەکەیە. ئەڵمانیاش زۆر بەڕوونی ئەمەی بینی. هەرچەندە ئێمە پێشتر ئەوانمان لەم بابەتە ئاگادار کردبووە و جەنابی سەرکۆماری تورکیا زانیاری بە خاتوو مێرکڵ دابوو. یەکەمجار حەفتەر رێککەوتنی ئەبوزەبی پێشێل کرد، دواتریش لە کاتی دانوستانەکانی مۆسکۆدا نەچوو بۆ مۆسکۆ، بەهەمان شێوە لە کۆنفڕانسی بەرلین هەڵوێستێکی هاوشێوەی نواند. تەنانەت خۆشیان گوتیان ئەم پیاوە جێی متمانە نییە.
پرسیار: بابەتێکی دیکە پرسی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستە کە لە مانگەکانی رابردوودا جموجۆڵەکانی ئەم ناوچەیە زۆر زیادی کردبوو، بەڵام ئێستا کەمێک رەوشەکە ئارام بووەتەوە. رێککەوتنی تورکیا-لیبیا لەسەر سنووردار کردنی رووبەرەکانی دەسەڵاتی ناو دەریای ناوەڕاست کۆمەڵێک هاوکێشەی زۆری گۆڕی. ئێمە لەم رێککەوتنەدا چیمان کرد؟
وەڵام: سەرەتا واژوو کردنی ئەم رێککەوتننامەیە لەگەڵ لیبیا هەنگاوێکی مێژوویی بوو، چونکە تا ئەمڕۆ لەگەڵ دراوسێکانی دیکەمان رێککەوتنێکی هاوشێوەمان واژۆ نەکردوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش رێککەوتنێکی لەم شێوەیە نییە. لە راستیدا یاسای نێودەوڵەتی تایبەت بە رووبەرە ئاوویەکان پشتگیری لەوە دەکات کە وڵاتان لەنێوان خۆیاندا لەسەر بابەتەکانی وەک رووبەری دەسەڵاتی دەریایی، رەفەی کیشوەری و ناوچەی ئابووری تایبەت رێککەوتن بکەن. پێشتریش ئێمە داوای هەماهەنگیمان لە میسڕ، لیبیا و یۆنان و دروسێکانی دیکەمان لەسەر دەریای ناوەڕاست کردبوو بەڵام وەڵامێکی ئەرێنیمان وەرنەگرتووە. کاتێک بۆ یەکەمجار لەلایەن لیبیاوە بە ئەرێنی وەڵامی ئەم داوایەمان درایەوە و ئەم رێککەوتنە واژوو کرا. رێککەوتننامەکەش هیچ پەیوەندییەکی بە لایەنی سێیەمەوە نییەوە مافاکانی پێشێل ناکات.
- "بەبێ تورکیا ئاستەمە نەخشەی وزەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و سەقامگیری سیاسی بنیاتبنرێت".
بۆ نموونە لە ماوەی رابردوودا یۆنان و ئیتاڵیا رێککەوتننامەیەکی تایبەت بە رەفەی کیشوەرییان لەنێوان خۆیاندا واژوو کرد. ئێمە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیمان لەم رێککەوتنە کرد چونکە بابەتێک نییە راستەخۆ پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێت، دوو وڵات هاتوون و لەنێوان خۆیاندا رووبەری دەسەڵاتی دەریایی خۆیان دیاریکردوە. ئێمەش کارێکی هاوشێوەمان لەگەڵ لیبیا کردووە. لەڕێی ئەم رێککەوتنەوە ئەوەمان پشتراستکردەوە کە لەگەڵ لیبیا دراوسێی دەریایین. ئەگەر شتێکیش لە سنووری دەریایی ناو رێککەوتنەکەدا بدۆزرێتەوە ئەوا دەستکەوتەکەی لە نێوان تورکیا و لیبیادا دابەش دەکرێت. ئێمە دەمانەوێت تەواوی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەم شێوەیە بکرێتە ناوچەیەکی پڕ ئاشتی و ئارامی. تەنانەت پسپۆڕانیش باس لەوە دەکەن رێكکەوتنی "EastMed" بەبێ تورکیا شکست دەهێنێت. لە کاتێکدا تورکیا خاوەنی درێژترین سنوورە لەسەر دەریای ناوەڕاست. لە رووی ئابووریشەوە تەواوی نەوت و غازە سروشتییەکان لەڕێگەی تورکیاوە دەگەیەندرێتە بازاڕەکانی ئەو‌رووپا. داوکارین تەواوی سەرچاوە سروشتییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هەموواندا دابەش بکرێت و هەمووان لەم سامانە سوودمەندبن. ئێمە ناتوانین بێدەنگبین بەرامبەر ئەو هەوڵانەی دەیانەوێت ئێمە لە کەنداوی ئەنتاڵیا دا زیندانی بکەن.
پرسیار: نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئەو‌رووپا بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و كاروباری ئاسایشی، جۆزیپ بۆڕێڵ له ئه‌نقه‌ره بوو و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كۆبۆوه. كاتێك گوێمان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه كرد و كه سه‌یری بۆچوونه‌كانیمان كرد وا هه‌ستی پێ ده‌كرا سه‌ردانێك بووبێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یۆنان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست. بۆچوونی ئێوه چییه له‌سه‌ر ئه‌مه؟ هه‌ڵسه‌نگاندنت چییه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا؟ قۆناغی دواتر چۆن ده‌بێت؟ هه‌ڵوێستی ئه‌و یه‌كێتیییه له باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
- "ده‌ركه‌وت یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌بێ توركیا ناتوانێت هه‌نگاو بنێت"
وه‌ڵام: له‌وانه‌یه قۆناغی سه‌رۆكایه‌تیكردنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه ده‌رفه‌تێك بێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز راوێژكار(ی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ) ئیراده‌یه‌كی له‌م جۆره‌ی هه‌یه و ئه‌مه‌ی به به‌ڕێز سه‌ركۆمار(ی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) گه‌یاندووه. له‌وانه‌یه بابه‌ته‌كانی یه‌كێتیی گومرگ و بابه‌ته‌كانی دیكه و شنگن بن، بێگومان پێشكه‌وتن له كۆمه‌ڵێك بواردا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گرنگه كه له چ هه‌لومه‌رجێكدا ده‌بێ و له هه‌موویشی گرنگتر ئه‌وه‌یه به چ جۆرێك ده‌بێت. ئه‌و پرسانه‌ی تاكو ئێستا بوونه‌ته كۆسپ له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له راستیدا كێشه‌گلێكی هێنده گه‌وره نین نه‌تواندرێ چاره‌سه‌ر نه‌كرێن. تاكو ئێستا هه‌ر به پاساوی سیاسیی هه‌ندێك جار له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نسا، یان قوبرسی یۆنان یاخود وڵاتانی دیكه ناكۆكی دروست بووه و دانوستانه‌كان راوه‌ستاون. به‌شێك له‌و كێشانه كۆتایی‌یان هاتووه. به‌ڵام هه‌ندێ جار ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندام هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگای یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه پرسێك چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وانه‌شه كه دانوستانه‌كان دوا ده‌كه‌ون. له راستیدا پێویست به‌وانه‌یش ناكات. له روانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدایه. له‌م نزیكانه زۆر نموونه‌ی ئه‌مه‌مان بینی. بۆ نموونه بینیمان له كێشه‌ی په‌نابه‌ران كه له سووریاوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، بینیمان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێویستی به توركیایه. به روونی ده‌ركه‌وت كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاسایشی وزه‌وه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌بێ توركیا ناتوانێت هه‌نگاو بنێت. ئه‌ورووپا بۆ ئێمه هه‌م بازاڕێكی گرنگی ئابوورییه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی پێنج ملیۆن هاووڵاتیشمان له‌وێ ده‌ژین. هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی نێوانیشمان له رووی ئه‌منییه‌تیشه‌وه واته له باشووری ئه‌ورووپا، وڵاتانی به‌ڵقان و ناوچه‌كانی دیكه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووماندایه. به‌ڵام ناكرێت له‌و پێناوه‌دا سازش له‌سه‌ر ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا بكه‌ین. ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه كه پێویسته هه‌ردوولا بۆی تێبكۆشن. ئێستا ئه‌ڵمانیا كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م قۆناغه‌ی یه‌كێتییه‌كه ده‌كات، ده‌توانێت چه‌ند هه‌نگاوێك بنێت و ئێمه‌یش به‌و هیوایه‌ین. به‌ڵام ژماره‌یه‌ك وڵاتی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وامن له دروستكردنی ئاسته‌نگی و هه‌ڵوێستی نه‌رێنی خۆیان. له كاتێكدا ئێمه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا به‌ریه‌ككه‌وتنێك و گرژییه‌كمان نییه. راسته جیاوازی بیروڕامان هه‌یه بۆ نموونه هاوكاریكردنی باڵی سووریای په‌كه‌كه، یه‌گه و په‌یه‌ده لای ئێمه قبوڵكراو نییه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوتوومانه له لیبیا فه‌ڕه‌نسا لایه‌نی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردووه. به پشتیوانیكردن له حه‌فته‌ر رۆڵ ناگێڕێ له هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری له لیبیا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا پێویسته ئیراده‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی كاركردن له‌سه‌ر بابه‌ته دوولایه‌نییه‌كان و بابه‌ته‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، تێڕوانینێكی راست و دیدگایه‌كی دروست پێویسته. پرسی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راست ته‌نها په‌یوه‌ندی به وڵاتێك و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه نییه، به‌ڵكوو پرسی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یه كه هاوسێی ئه‌وێن. هه‌وڵی خۆفه‌رزكردنی ئه‌ندامێك یان چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كێتییه‌كه به‌سه‌ر توركیادا ئه‌نجامی نابێت. به‌ڵكوو له بری ئه‌وه پێویسته به به كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه، به‌رامبه‌ر و ته‌نانه‌ت فره‌لایه‌ن و به‌هێزكردنی دیالۆگ و دانوستان به كۆمه‌ڵێك بۆچوونی داهێنه‌رانه و به پێشنیاری دروست كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدایه.
- "ده‌توانین به وتوێژی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یۆنان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین"
پرسیار: هیچ بانگهێشتێكتان بۆ ئیداره‌ی ئه‌سینا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی حه‌ق بگرێ له لیبیا، هه‌روه‌ها له‌باره په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ردوو وڵات له‌مه‌ودوا. چونكه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بیندرێ ئه‌سینا به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات و سیاسه‌تێكی میانڕه‌و په‌یڕه‌و ده‌كات. ئێوه وه‌ك یه‌كێك له هاوسێ هه‌ره نزیكه‌كانتان چ بانگهێشتێكتان هه‌یه بۆ یۆنان؟
وه‌ڵام: هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێز سه‌ركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان به‌ڕێز میچۆتاكیس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا. ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌نجام درا و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باش بوو. له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێی پرسه‌كانی هه‌ردوو وڵات، رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و زۆر پرسی دیكه كرا. وه‌ك ده‌زانن یۆنان پشتگیری له‌وه ده‌كات توركیا ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. له‌باره‌ی پرسه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌ك بۆچوونی جیاواز هه‌ن له‌نێوان توركیا و یۆنان، به‌ڵام به‌شێك له‌و كێشانه به دانوستان و دیالۆگ چاره‌سه‌ر كراون و به‌شێكی دیكه‌یشیان ئیداره ده‌درێن. ئێمه چاوه‌ڕه‌وانیمان له یۆنانی هاوسێمان ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و كێشانه به بۆچوونی ئه‌رێنی چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
له‌مباره‌یه‌وه پشتگیری یۆنان بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گرنگه. ده‌كرێ له باره‌ی كێشه‌كانی ئیجه راسته‌وخۆ وتوێژ بكه‌ین، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی بۆچوونمان جیایایه و ناكۆكیمان هه‌یه ماوه ماوه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین به دیالۆگ. ئه‌م كه‌ناڵانه له رابردوودا كراوه بوون و ده‌كرێت له مه‌ودواش بكرێنه‌وه. ئێمه هاووڵاتی مسوڵمانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك تورك'مان له‌وێ ده‌ژین، له تراكیای رۆژئاوا كه‌مینه‌ی مسوڵمانی تورك هه‌ن، بابه‌تی ئه‌وان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه هه‌ن. له‌باره‌ی ته‌واوی ئه‌وانه ده‌كرێت به رێگای دانوستان و دیالۆگ هه‌نگاوی باش بنێین. له رێگای ئه‌م دوا په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌وه ئیراده‌یه‌كی له‌م جۆره خرایه روو. ئێستاش چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌نگاوانه بندرێن و له میانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیشدا چ له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئیجه‌دا سیسته‌مێكی ناوچه‌ی وا بهێندرێته دی كه به راستی دادوه‌رانه بێت و ره‌چاوی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو لایه‌نێك بكرێت".