توركيا

ئه‌ردۆغان: ''تكا له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م تا تێپه‌ڕبوونی ئه‌م رۆژه‌ كێشه‌دارانه‌ له‌ ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن''

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان: ''تکا لە گەلەکەمان دەکەم تا تێپەڕبوونی ئەم رۆژە کێشەدارانە لە ماڵەکانیان دەرنەچن''

01.04.2020 - نوێکردنەوە : 02.04.2020
ئه‌ردۆغان: ''تكا له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م تا تێپه‌ڕبوونی ئه‌م رۆژه‌ كێشه‌دارانه‌ له‌ ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن''

Istanbul

ئەنقەرە - AA

 سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لەم قۆناغەدا (ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ) گەورەترین لایەنی باشمان ئەوەیە کە لە رێگەی ژێرخانێکی بەھێزی تەندروستییەوە، زوو دەستمان بە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە کردووە".

ئەردۆغان لە رێگەی تێلێکۆنفرانسەوە گوتارێکی پێشکەش بە سەرۆک لقەکانی ئاک پارتی لە پارێزگاکان کرد.

لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان ئاماژەی بەو رێکارانە کرد کە دژبە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گرتوویانەتەبەر و رایگەیاند ''دامەزراوەکانمان بەشێوەیەکی توند چاودێری رێکارییەکان دەکەن''.

ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لەم قۆناغەدا گەورەترین لایەنی باشی وڵاتەکەی ئەوەیە کە لە رێگەی ژێرخانێکی بەھێزی تەندروستییەوە زوو دەستیان کردووە بە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە و گوتی: ''ئامانجمان ئەو‌ەیە دەستەبەری ئەوە بکەین وڵاتەکەمان لە کورتترین ماوەدا و بە کەمترین زیان ئەم قۆناغی کێشەدارە تێپەڕێنێت''.

سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "پێویستە لە پابەندبوون بە رێنماییەکان، رێکخستنەکانی ئاک پارتی و ئەوانەی کە لایەنگری پارتەکەمانن، ببنە نموونە"
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، داوای لە گەلەکەی کرد پەبەندی رێنماییەکان بن و گوتی: ''تکا لە گەلەکەمان دەکەم تا تێپەڕبوونی ئەم رۆژە کێشەدارانە لە ماڵەکانیان دەرنەچن''.
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: ''پێداگرین لەسەر بەردەوامیدان بە بەرھەمھێنان و ھەناردەکردن''.
ئەردۆغان باسی لە ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە کرد و گوتی: "دەوڵەتبوون لەنێو دەوڵەتدا مانای نییە. سەرجەم ھەڵمەتەکان تەنھا لە رێگەی ئەو یەکانەی کە حکوومەتەکەمان رایگەیاندووە، بەڕێوەدەبرێن".

گوتیشی: ''بانگھێشتی تەواوی رێکخستنەکانمان دەکەم بەشداری بکەن لەم کەمپینەدا (ئێمە بەسین بۆ ئێمە تورکیام). ئەو ھەڵمەتەی بەو ھاوکارییانەی لە مووچەی خودی خۆم و ئەندامانی کابینەکەم دەستیپێکردووە، لەلایەن جیھانی کارمان، خێرخوازان و ھاووڵاتییانمانەوە خاوەندارێتیی لێکرا".

ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە چەندێک دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتیی زیادبکەین، ئەوەندە بەزوویی خێرایی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە تێکدەشکێنین گوتی: ''بەدڵنیایییەوە ئێمە تا ئێستا وەک دەسەڵات ناچارین ھۆشداریی پێویست بدەین".

سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "وڵاتەکەمان لەمیانی حەوت ساڵی رابردوودا، سنگی بە ھێرشگەلی زۆرەوە ناوە، ئینشائەڵڵا ئەو گرفتەی ئەمڕۆش تێدەپەڕێنین. متمانەمان بە گەلەکەمان ھەیە کە پابەندن بە یاساکان و وەک خۆی جێبەجێیان دەکەن''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın