ئه‌حمه‌د ناسر ره‌یسی به سه‌رۆكی ئینته‌رپول هه‌ڵبژێردرا
- رێکخراوی پۆلیسی تاوانی نێودەوڵەتیی (ئینته‌رپول)، ئه‌حمه‌د ناسر ره‌یسی (له ئیمارات) به سه‌رۆكی رێكخراوەکە هه‌ڵبژارد.
Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
رێکخراوی پۆلیسی تاوانی نێودەوڵەتیی (ئینته‌رپول)، ئه‌حمه‌د ناسر ره‌یسی (له ئیمارات) به سه‌رۆكی رێكخراوەکە هه‌ڵبژارد.
له سێیه‌مین رۆژی هەشتا و نۆیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ئینته‌رپول له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی خه‌لیج له شاری ئیستانبوڵ، سه‌رۆكی گشتیی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی راپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردران.
له ئه‌نجامی ده‌نگداندا، ئەحمەد ناسر رەیسی له ئیمارات به سه‌رۆكی نوێی ئینته‌رپول هه‌ڵبژێردرا.
ئینته‌رپول-یش له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئەحمەد ناسر رەیسی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌و پۆستەدا، به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن