Arbil
بەغدا ــ AA
یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، ئەحمەد رازی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكردەوە كە ئەحمەد رازی لە میانی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی نوعمان لە شاری بەغدا، بەهۆی كاریگەرییەکانی ڤایرۆسەكە لە جەستەیدا، رەوشی تەندروستیی تێكچوو و دواتر كۆچی دوایی كردووە.
بەپێی زانیارییەكان بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەحمەد رازی بە مەبەستی چارەسەر بگواسترێتەوە بۆ ئوردن.
لە 13ی ئەم مانگە، تووشبوونی ئەحمەد رازی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندرابوو كە بەهۆیەوە گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەی نوعمان.
هەفتەی رابردوو ئەحمەد رازی دوای باشبوونی رەوشی تەندروستیی نەخۆشخانەی جێهێشتبوو و گەڕابوویەوە ماڵەوە، بەڵام دوای رۆژێك لە دەرچوونی لە نەخۆشخانە دووبارە رەوشی تەندروستیی خراپ بوو و گوسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
تا ئێستا، 29 هەزار و 222 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 13یان گیانیان لەدەستداوە و 13 هەزار و 212ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.