یه‌كێتی سه‌ردانی زه‌حمه‌تكێشان و پارتی ده‌كات
- یه‌كێتیی له سه‌ردانێكی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵوێستی ئێران كه هه‌فته‌ی رابردوو له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێیان راگه‌یه‌نرابوو، ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ڵوێستی نه‌رێنی هه‌یه.
Arbil
شانده‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن و ئاماده‌نیین هیچ بۆ راگه‌یاندنه‌كان باس بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شاندێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مه‌لا به‌ختیار و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه ئاسۆ مامه‌ند سه‌ردانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانییان له شاری هه‌ولێر كرد و لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حزبه به‌همه‌ن حوسێن و سه‌عد خالیده‌وه پێشوازی كران.
ئه‌و كۆبوونه‌وانه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ند رۆژێكی كه‌مه ده‌ستی پێكردووه و به كۆمه‌ڵی ئیسلامی و دواتر یه‌كگرتوو و حزبی شیوعی كوردستان ده‌ستی پێكرد و ئه‌مڕۆ زه‌حمه‌تكێشان و دواتر هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات بۆ گه‌یاندنی په‌یامی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه و هه‌ڵوێستی نه‌رێنی ئه‌و وڵاته‌یه له‌مه‌ڕ ئه‌و ریفراندۆمه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر داوه كه له 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ له چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانیش به‌ڕێوه‌بچێت.
پاش نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له لێدوانێكدا به بێ به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئاماده‌نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا بكه‌ن بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ئاژانسی ئانادۆڵوش ئاماده‌بووبوو بۆ راگه‌یاندنه‌كان گوتی: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو هێزێكی گرنگ و كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ده‌بێت هه‌ڵوێستی ده‌وروبه‌ر و دونیا دیده و به‌رچاو بگرین، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه ئێمه له‌و هه‌نگاوه‌ی ناومانه بكشێینه‌وه، به‌ڵام پێویسته زیاتر گفتوگۆ بكه‌ین و زیاتر رێوشوێن و ئاماده‌كاریی بگرینه به‌ر، جه‌ختكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر چاككردنی بارودۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانه، كه ئێمه سەد ده‌ر سه‌د له‌و باره‌یه‌وه هاوڕایان بووین".
هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی‌یان كرد به مه‌به‌ستی وه‌رگرتن و زانینی بۆچوونی ئێرانییه‌كان و شیكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم كه هه‌رێمی كوردستان به نیازه له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسی لێوه‌كرا و ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ش تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌یه ئێران به‌و كاره رازی نییه و پێده‌چێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووریش یه‌كێك بێت له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی کە له هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن