کەرکووک ... كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كه‌مپی یه‌حیاوا
لە کەمپی یەحیاوا لە کەرکووک به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرەوە 22 خێوەت سووتان.
كه‌ركووك - AA
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی كه‌ركووك عه‌مار سه‌باح، به ئاژانسی ئانادڵوی راگه‌یاند: "ئاگره‌كه سەر لەنیوهڕۆ كه‌وته‌وه. رووداوه‌كه به‌هۆی ته‌قینی بتڵی غازەوە بووه له یه‌كێك له خێوەتەکاندا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و ره‌شه‌باوه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووە بۆ نێو خێوەتەکانی دیکەی کەمپەکە و زیاتر له 20 خێوەت سووتاون. به‌مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه له هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرەكه لیژنەیەک پێكهێنراوه".
عه‌لی مه‌هدی، ئه‌ندامی لیستی توركمان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك لای خۆیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "له هه‌ریه‌ك له‌و خێوەتانەی سووتاون چوار خێزان ده‌ژیان. له ئێستادا 72 خێزان بێ لانه‌ن. گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت كه‌مپه‌كه به‌كه‌ڵك دێت به‌ڵام مه‌ترسیداره. سوپاس بۆ ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا ئه‌و كه‌مپه‌ی دمه‌زراند، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی كۆچبه‌رانی نێو كه‌مپه‌كه زیادی كردووه. حكوومه‌تی ناوه‌ند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكارمان نه‌بووه. پێویستمان به‌خانووی ئاماده‌كراو هه‌یه. خۆشحاڵ ده‌بین گه‌ر توركیا له‌و باره‌یه‌وه یارمه‌تیمان بدات".
كه‌مپی یه‌حیاوا، 25 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری کەرکووکەوە دوورە و دەکەوێتە باشووری شارەکە، پێش دوو ساڵ به پشتیوانیی مانگی سوور، ده‌زگاكانی ئافاد و تیكای كۆماری توركیا درووستكرا. له‌و كه‌مپه‌دا ئاواره‌كانی موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر ده‌مێننه‌وه كه ژماره‌یان 567 خێزانه.