ژماره‌ی پەنابەرانی رۆهینگیا لە به‌نگلادیش گه‌یشته 582 هه‌زار كه‌س
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: "ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی کە له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا به هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه گه‌یشتووه‌ته 582 هه‌زار كه‌س".
Geneve
جنێڤ - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند كه ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی کە له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا به هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه گه‌یشتووه‌ته 582 هه‌زار كه‌س.
گوته‌بێژی كۆمیسه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاندریه ماهیسیس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ی جنێڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باسی له‌وه كرد كه له رۆژه یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئێستا 10-15 هه‌زار په‌نابه‌ری ئاراكانی له خاڵی سنووری ئوخیای سنووری ئانجیمان پاراوه پهڕونهتهوه بۆ به‌نگلادیش.
ماهیسیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته به‌نگلادیش له‌سه‌ره‌تادا سه‌ره‌ڕای هه‌موو جۆره مه‌ترسیه‌كی مردن مانه‌وه‌یان له خانووه‌كانیان له میانمار هه‌ڵبژارد، به‌ڵام به هۆی سووتاندنی خانووهكانیانهوه ناچاربوون بۆ به‌نگلادیش هه‌ڵبێن.
هاوكات ماسیس باسی له‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی کە له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا به هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه گه‌یشتووه‌ته 582 هه‌زار كه‌س.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن